بینراوه
:
ده‌دری نان برسی ئه‌یزانێ،قه‌دری ئاوتینوو ئه‌یزانێ،قه‌دری نیعمه‌تی له‌ش ساغیش نه‌خۆش ئه‌یزانێ،مناڵێكی جوانی ناسكی پێنج ساڵان خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌بوو ،میوان بوو له هه‌ولێر به قه‌زاو قه‌ده‌ر سه‌یاره لێی دابوو،هێنایانه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه
و له گۆرستانی عه‌بابه‌یلێ ناشتمان ،لهپرسهكهیدا دانیشتبووین پیاوێكی قسه‌خۆشی نه‌خۆش له ته‌نیشت مندا بوو لێم پرسی وه‌زعت چۆنه شوكر باشیت ؟ وتی مامۆستا زۆر باشم به‌ڵام نازانین له‌شی ساغ چ نیعمه‌تێكه، مامۆستا به‌خوا هه‌قه هه‌موو شه‌وێك سه‌عات یه‌كی شه‌و هه‌ڵسین له خه‌و ده‌ست نوێژبگرین و یه‌ك سوجده‌ی شوكر ببه‌ین بۆ خوا له‌سه‌ر نیعمه‌تی له‌ش ساغی ،كوره مامۆستا باسی چیت بۆبكه‌م :
سۆنده‌یه‌ك لهكونهلووتهوه ئه‌به‌نه خوار بۆ ناو مه‌عیده مه‌گه‌ر ئه‌و خوا خۆی بزانێ چه‌ند ناخۆشه وچه‌ند زه‌حمه‌ته،سۆنده‌یه‌ك ئه‌كه‌ن به ناو زهكهرتا بۆ میزكردن خۆ ئه‌گه‌ر مردن به‌ده‌ست خۆت بوایه و به پاره بسهنرایه حهزئهكهیت گیانت ده‌ر بچێت و ئه‌و خه‌جاڵه‌تی یه نه‌كێشی،مامۆستا ژێر پاك كردنه‌وه، ژنه‌كه یا كوره‌كه یاكچهكه یابراكه هاواربه ماڵم كه ناخۆشه وای كهسپڵهین!!مامۆستا ئه‌تبه‌نه ژوورێك نابێت خزم و میوان چاویان پێت بكه‌وێت،خه‌ڵك نازانن سیله، سه‌ره‌تانه،گولی یه،گهرۆڵی یه،یا تێك چوویت وشێت بوویت،مامۆستا به نه‌قاله وباوه‌ش ئه‌ت به‌ن بۆخهست خانه وبه پله‌كانه دائهتبهن بۆلای دكتۆرجا پاره‌ی ئه‌وێ به شاڵینه،مامۆستا چاوه‌روانی خه‌ڵكی عیادهكه هاوكاریت بكه‌ن وبه‌زه‌ییان پیاتا بێته‌وه،كوره مامۆستا لیكاوبهدهمتا دێته خوارو چڵمی لووت شۆر ئهبێتهوهوئاوی چاو، بۆنی دایبیهكهت به عه‌تریش كپ ناكرێته‌وه ،كوره مامۆستا به‌م خه‌ڵكه بڵێ با سه‌ر به‌رز نه‌كه‌نه‌وه له سوجده و شوكری خوا ته‌واو نه‌كه‌ین ،وای مامۆستا شهوسهعات یه‌كی شه‌و ئه‌رۆیت معاون طبي یه‌ك خه‌به‌ر ئه‌كه‌یته‌وه ده‌رزی یه‌كت لێ بداچهند قورسه چه‌ند داوای لێبوردن ئه‌كه‌یت،مامۆستا یه‌كێ دێت بۆلات تهسكهرهكهی ره‌سمی پێوه‌نه‌بێت نازانێت سه‌رو خواری كامه‌یه ئه‌ڵێ توخوا ئه‌و ئیشاعانهم بۆ بێنن باسهیرێكی بكه‌م ئیشاعه‌ی سیدیسكان ئه‌ڵێ ئهرێوهالله ئائهوهسه بۆنایبهن بۆ هیندستان؟ به‌خوا دراوسێ یه‌كی ئێمه‌یان بردوه كۆڵێك باشه‌و فه‌رقی كردووه،یه‌كێ تر دێت ئه‌ڵێ ئه‌م نه‌خۆشی یه‌ی تۆ دكتۆره‌كه‌ی واله ئه‌رده‌ن،مامۆستا یه‌كێ تر دێت ئه‌ڵێ بۆ نایبه‌ن بۆ شێخ ره‌ش به خوا له‌وسه‌ره‌وه به‌پێی خۆی دێته‌وه،مامۆستا یه‌كێ تر دێت دا ئه‌نیشێ له‌شام ئه‌یهێنێ و له شیراز ره‌دی ئه‌كات،نه‌فه‌رێ تر دێت ده‌وری خاوه‌ن ماڵ ئه‌بینێ ئاكوره برۆ چكلێت بهێنه ، برۆ شه‌ربه‌ت بهێنه بۆ ئه‌م میوانانه،ئیتر نازانێ و نافامێ ئه‌م نه‌خۆشه پاككردنه‌وه‌و گۆرینی ئه‌وێت،كوڵهبۆرێكی تر دێت ههرلهلاوه ئه‌ڵێ ئاتوخوا ئه‌و ته‌له‌فزوێنه بكه‌نه‌وه بزانین دهنگوباسی دنیا بووبهچی، مامۆستاگیان واین له‌ناو ته‌عزێدا ئه‌گینا دووسه‌عاتی ترقسهت بۆ بكه‌م ته‌واو نابێت.
مامۆستامه‌لا طاهربامۆكی
پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی پێشه‌وا
عومه‌ری كوری خطاب له هه‌ڵه‌بجه
28/8/2015—13/ذوالقعدة/1436
بانگی به‌یانی