ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا طاهر بامۆكی ماڵپه‌ڕێكی تاكه‌كه‌سی یه خودی مامۆستا ئێستا سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و ڕۆژانه داتا‌و زانیاری یه‌كانی بۆ داخل ده‌كرێت
ناوی : طاهیر أحمد قادر نادر
ساڵی له‌دایك بوون: 1956
خوێندنی سه‌ره‌تایی له بامۆك ته‌واو كردووه له ساڵی 1970 دا , خوێندنی ناوه‌ندی له هه‌ڵه‌بجه‌دا ته‌واو كردووه له ساڵی 1975 , خوێندنی ئاماده‌یی له سلێمانی ته‌واوكردووه له ساڵی 1978 دا , خوێندنی په‌یمانگای ته‌كنینكی له‌به‌غداد ته‌واو كردووه له ساڵی 1980 دا , له ساڵی 1982 دا بووه به مامۆستای پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه له ساڵی 1986 دا ژنی هێناوه , وه كچێك و سێ كوڕی هه‌یه . له به‌رواری (29/4/1987) دا له‌سه‌ر نه‌كردنی سه‌ربازی له‌كار ده‌ركراوه
, له (13/5/1987) دا به‌ره‌و سنوره‌كانی ئێران له ترسی ڕژێم له هه‌ڵه‌بجه ده‌رچوون , پاشان له پاوه و هه‌وراماندا ماوه‌ته‌وه‌و خه‌ریكی خوێندنی علومی شه‌رعی و فه‌قێیه‌تی بووه له‌سه‌ر ده‌ستی زانایانی كوردی عێراقی و ئێرانی‌دا له ئاوایی (بنده‌ره) ئه‌بێته‌وه پێش نوێژ‌و ووتارخوێن خۆبه‌خشانه له 19/8/1991 ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌ر ئه‌گرێت له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا ملا (سید نجم ا‌لدین طه ) داڕهحمهتی خوای لێ بێت.
له دوای ڕاپه‌ڕینه‌كه له 22/9/1991 دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستانی عێراق و هه‌ڵه‌بجه‌و بامۆك , له (14/10/1991) دا ئه‌بێته ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وتی (شێخ عبدالقادر گه‌یلانی)ناسراو به مزگه‌وتی "زه‌نگی سهرییهكان" له شارۆچكه‌ی برایه‌تی (باریكه).
له (4/7/1995) دا دێته سه‌ید صادق و ئه‌بێته ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وتی گه‌وره , له (2/6/1996) دا له ووتار خوێنی لا ئهبرێتلهسهر كاری سیاسی, له (24/10/1997) داكه مزگه‌وتی عومه‌ری كوڕی خطاب له هه‌ڵه‌بجه ته‌واو ئه‌بێت له ڕۆژی كردنه‌وه‌یدا دائه‌نرێت به ووتارخوێنی مزگه‌وته‌كه , به‌ڵام پێش نویژی یه‌كه‌ی هێشتا له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سیدصادق ئه‌مێنێت.
پاشان له (19/10/2000) دا ماڵیان دێته‌وه هه‌ڵه‌بجه‌و به پێش نوێژ‌و ووتار خوێنی مزگه‌وتی عمری كوڕی خه‌تاب تا ئه‌مڕۆیش به‌رده‌وامه .
له (10/2/2006)دا له حیزبایه‌تی ده‌ست ئهكێشێتهوه و ئێستا وه‌ك زانایه‌كی موسڵمانی سه‌ربه‌خۆ پڕ به واتای ووشه‌ی سه‌ربه‌خۆ سه‌رگه‌رمی كاری زانایی و مه‌لایه‌تی خۆیه‌تی له: پێش نوێژی - ووتارخوێنی - وانه‌ی گشتی - وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری شه‌رعی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هاوڵاتیان - خزمه‌تكردنی مزگه‌وته‌كه‌ی - خه‌م خواردنی ماڵ و منداڵ و باوك و دایكه ڕیش سپی و سه‌رسپی یه‌كه‌ی - ئینجا به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی له‌سه‌ر بابه‌ته گرنگه‌كانی عه‌قیده‌و عیبادهت و ئه‌خلاق - ڕێنمایی یاسایی بۆ هاتوچۆو ئامۆژگاری قوتابیان و چین و توێژه‌جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان دايه . له ساڵی 2009 دا كۆلێژی كوردستان بۆ پێگه‌یاندنی پێش نوێژ‌و ووتارخوێن ته‌واو ئه‌كات ڕۆژانه چه‌ندین پرسیار‌و كێشه‌ی هاولاتیان چاره‌سه‌ر ئه‌كات ڕاسته‌وخۆ له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه .
هه‌ر له له‌منداڵیه‌وه خولیای مزگه‌وت و قورئان و زانایان ئه‌كه‌وێته سه‌ری , بۆیه شان به‌شان له گه‌ڵ خوێندنی قوتابخانه‌شدا له مزگه‌وت و حوجره‌ی بامۆك و مزگه‌وته‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی و به‌غداد و پاوه و دوریسان هه‌وڵی فێربوونی قورئانی پیرۆز و زانسته‌كانی (نحو و صرف و فقه و اصول و بلاغهو علوم الحدیپ و علوم القرا‌ن) دا ئه‌دات .
له شاری هه‌ڵه‌بجه له ساڵه‌كانی 1970-1974 به‌رده‌وام به‌شداری وانه‌كانی ته‌فسیری زانای پایه‌به‌رزی موفه‌سیری قورئان جه‌نابی مامۆستا (عوسمان عبدالعزیز) پریسی ده‌كات.
له‌به‌غدادیش چوار ساڵ له‌خزمه‌تی زانا‌و وتار بێژی ناودار شێخ محمود غریب له‌مزگه‌وتی حاج محمود البنیه به‌شداری له‌وانه‌كانی ته‌فسیر كردووه.
له‌مزگه‌وتی حاج فوزیه له شارع فلسطین به‌شداری وانه‌كانی عقیده و اخلاقی (شێخ سامی) وتاربێژی مزگه‌وته‌كه‌ی كردووه.
له‌ساڵی 2006 دا له‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا ئه‌ڕوات بۆ سه‌فه‌ری پیرۆزی عه‌مره له‌سه‌ر ئه‌ركی چه‌ند موسڵمانێك شاد ئه‌بێت به‌بینینی كه‌عبه‌ی پیرۆز و (روظهی مطهره) له‌هه‌مان ساڵدا له‌مانگی قورباندا ئه‌ڕوات به‌مورشیدی حاجیان له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام ده‌دات , سه‌ردانی ئێران و سوریا و سعودیه‌ی كردووه.هه‌روه‌ها به‌ژداری سه‌دان صوڵحی نێوان بنه‌ماڵه و عه‌شیره‌ته‌كان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی كردووه , سوپاس بۆ خوا زۆر جاریش سه‌ركه‌وتو بووه .
له‌هاوكاری كردنی لێقه‌وماوان و هه‌ژاراندا لهگرانیهكهدا كاریگه‌ری باشی هه‌بووه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندان و خێرخوازان بۆ یارمه‌تی دانی هه‌ژاران.
له‌لیژنه‌كانی تێڕوانینی شه‌رعی و فتوادا هه‌میشه هه‌وڵی داوه دابران و لێكترازانی خێزانه‌كان دروست نه‌بێت.
له‌به‌رئه‌وه‌ی دیارده‌ی سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی زۆر تۆخ نه‌كردوه‌ته‌وه و هێرشي نه‌كردووه‌ته سه‌ر هیچ كه‌سایه‌تی و لایه‌نێك
ئاماده‌بووانی وتاره‌كانی هه‌موو جۆره هاوڵاتیه‌كی تێدا ده‌بینرێت.
زۆربه‌ی لاوان باسى ده‌ردی دڵیان لای مامۆستا كردووه چونكه پێیاندا ههڵنهشاخاوه, گوێ ی بۆگرتن و ته‌ریقی نه‌كردونه‌ته‌وه.
له‌خزمه‌تی ئه‌م مامۆستایانه‌دا ده‌رسی خوێندووه:-
مامۆستا ملا صاڵی بامۆكی
مامۆستا حمه ئه‌مین ئیمامی
مامۆستا سیف ا‌لدین احمد بامۆكی
مامۆستا ملا عوسمان عبدالعزیز پریسی
مامۆستا ملا عمر ڕێشاوی
مامۆستا ملا محمود عه‌نه‌بی
مامۆستا سید نجم ا‌لدین طه
مامۆستا ملا فائق ئهسپهڕێزی
مامۆستا ملا شێخ عبدالقادری سه‌وڵاوا
مامۆستا ملا ناصری صوبحانی
مامۆستا ملا د.محمد صۆفی عبدالله پێنجوێنی منطق
زۆر جار پرسیار و كێشه‌ی شه‌رعی ئه‌نارده خزمه‌تی مامۆستا ملا عبدالرحمنی داربه‌ڕووله به‌نوسراو وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ ئه‌نارده‌وه.