بینراوه
:
بسم الله الرحمن الرحیم
به ڕێز جه‌نابی كاك دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د صاڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
به‌ناوی باوكم و خۆم و براو بنه‌ماڵه‌كه‌مانه‌وه زۆر سوپاسی جه‌نابتان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و دڵدانه‌وه و سه‌رخۆشی لێكردنه گه‌رم و گوڕه‌ت به بۆنه‌ی كۆچی دوایی(ابوبكر ئه‌حمه‌د قادر)ی برامه‌وه, له ڕێگای ته‌له‌فون و نامه پڕ له ڕێز و سهنگینهكهتانهوه, باری سه‌رشانی سووك كردین و غه‌م و په‌ژاره‌ی سه‌ر دڵی ڕه‌واندینه‌وه, له خوا داواكارم له‌ش ساغ و بێوه‌ی و ته‌مه‌ن درێژبن بۆ خزمه‌ت كردن به سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان به گشتی و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی, ئێمه‌ی خه‌ڵكی بامۆك له‌و ئه‌مه‌ك دارییه‌ی به‌ڕێزتان بۆ دایه(فه‌یمه‌ی مه‌لا ڕه‌شیدی بامۆكی كه دایه‌ن و دایكی دووهه‌م بووه بۆ به‌ڕێزتان ڕێزده‌گرین و شانازی پێوه ده‌كه‌ین, جارێكی تر سوپاس بۆ خۆت و هاوڕێ و هه‌ڤاڵه‌كانت له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق.
بسم الله الرحمن الرحیم
به ڕێز جه‌نابی كاك نێچیرڤان به‌رزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
السلام علیكم ورحمه الله
به‌ناوی جه‌نابی باوكم و خۆم سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌كه‌مانه‌وه سوپاسی جه‌نابتان ده‌كه‌م بۆ هاو خهمیتان و پرسه و سه‌رخۆشی كردنتان لێمان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی (ابوبكر احمدقادر)ی برامانه‌وه له ڕێگای نوێنهرتانهوه به‌ڕێز كاك( سعید ئاغا), هه‌واڵ پرسین و تهسلیهتی جه‌نابتان بۆ ئێمه موصیبه‌ته‌كه‌ی سووك كردین, جارێكی تر سوپاستان ده‌كه‌ین و له خوا داواكارین له‌م ئه‌ركه قورسه نوێیه تاندا سه‌ركه‌وتوو بن, دۆعای ته‌مه‌نی درێژ و سه‌لامه‌تیتان بۆ ده‌كه‌ین.
بسم الله الرحمن الرحیم
ڕێزدار جه‌نابی كاك مه‌سرور به‌رزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
السلام علیكم ورحمه الله
به‌ناوی جه‌نابی باوكم و به‌نده و سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌كه‌مانه‌وه سوپاسی جه‌نابتان ده‌كه‌م بۆ هاو خهمیتان و پرسه و سه‌رخۆشی كردنتان لێمان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی (ابوبكر احمدقادر)ی برامانه‌وه له ڕێگای نوێنهرتانهوه كاك (محمد قاچی) به‌سه‌ركردنه‌وه و هاو سۆزیتان باری سه‌رشانی سووك كردین و خه‌م و خه‌فه‌تی ڕه‌واندینه‌وه, له ڕێگای به‌ڕێزیشتانه‌وه سوپاسی جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی و بنه‌ماڵه كه‌تان ده‌كه‌ین بۆ په‌رۆشی و هه‌واڵ پرسینتان, دۆعای ته‌مه‌ن درێژی و سه‌لامه‌تیتان بۆ ده‌كه‌ین و له‌م پۆسته نوێیه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا هیوای سه‌ركه‌وتن و تهوفیقتان بۆ ده‌خوازم.
السلام علیكم ورحمه الله
به‌ڕێز جه‌نابی پارێزگار و به‌ڕێز جه‌نابی به‌ڕێوه به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سوپاسی جه‌نابتان ده‌كه‌ین له و هه‌واڵ پرسین و خهمخۆریهتان بۆ كاك ابوبكری برام له كاتی نهخۆشینهكهیدا و هاوكاری و كارئاسانیتان له‌كاتی دهوامهكهیدا, هه‌روه‌ها به‌شداری گه‌رم و گوڕتان له مه‌راسیمی به‌خاك سپاردن و پرسه‌كه‌یدا هه‌ر له ڕێگای به‌ڕێزتانه‌وه سڵاو وسوپاسمان بگه‌ینن به سه‌رجه‌م فه‌رمانه‌گه و به‌شه‌كانی كاره‌با و هاوڕێ و كارمه‌ندانی ڕه‌فیقی كه جوامێرانه دڵنه‌واییان كرد وسه‌ردانیان كرد ماڵتان ئاوا خوا بتان پارێزێ له ده‌رد و به‌ڵا...له‌گه‌ڵ ڕێزدا
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌ڕێز و خۆشه‌ویست جه‌نابی مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
له دڵسۆزی و هاوخه‌میتان و دۆعا خێره‌كانتان له كاتی نه‌خۆشینی ئه‌بوبه‌كری براماندا و به‌شداری كردنی جهناتان و برایان له مه‌كه‌ته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕێز ده‌گرین و به‌ناوی جه‌نابی باوكم و خۆم و براكانم و بنه‌ماڵه‌كه‌مانه‌وه سوپاستان ده‌كه‌م وداواكارم له خوای په‌روه‌ردگار پشتیوانتان بێت و سه‌ركه‌وتوو سه‌ر فهرازتان بكات بۆ خزمه‌تی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و گه‌لی كوردی موسڵمان, به‌شداری كردن و دانیشتنی به‌ڕیزتان له پرسهكهماندا كۆسته‌كه‌ی سووك كردین وباری خه‌می ڕه‌واندینه‌وه, جارێكی تر سوپاس و پێ‌زانین دووباره ده‌كه‌ینه‌وه بۆ جه‌نابت و وه‌فدی یاوه‌رت.
بسم الله الرحمن الرحیم
به ڕێز جه‌نابی كاك محمدی حاجی محمود سكرتێری حیزبی سۆشالیست
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
به‌ناوی باوكم و خۆم و براو بنه‌ماڵه‌كه‌مانه‌وه زۆر سوپاسی جه‌نابتان ده‌كه‌م بۆ به‌شداری كردنتان له مه‌راسیمی پرسه‌ی (ابوبكراحمد قادر)ی براماندا, جه‌نابتان هه‌میشه دڵسۆزی و خزمایه‌تی و هاو خه‌می خۆتان بۆ ئێمه ده‌ربڕیوه, جارێكی تر سوپاسی جه‌نابت ده‌كه‌ین و دۆعای سه‌لامه‌تی و سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌كه‌ین .
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌ڕێز جه‌نابی حاجی مامۆستا مه‌لا قادری قادری ئیمام جومعه ی شاری پاوه
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
به‌ناوی جه‌نابی باوكم و خۆم و براكانم و بنه‌ماڵه‌كه‌مانه‌وه زۆر سوپاسی به‌ڕیزتان ده‌كه‌م بۆ به‌شداری كردنتان له پرسه‌ی برامان (ابوبكر احمد قادر) له ڕێگای ته‌له‌فونه‌وه, دۆعای خێری جه‌نابتان و پرسه و سه‌رخۆشی كردنه‌كه‌تان خه‌مه‌كانی هه‌ڵگرتین و باری قورسی سه‌رشانمانی سووك كرد, خوا پاداشتی خێرتان بداته‌وه و به‌رقه‌رار و موه‌فه‌قتان بكات بۆ خزمه‌ت كردن به گه‌لی كوردی موسڵمان به‌گشتی و ده‌ڤه‌ری هه‌ورامانات و پاوه و جوانڕۆ و كرماشان به تایبه‌تی له خوای الشافی داواكارم شیفای عاجل بنێرێ بۆ كاكه موكرمی كوڕتان و له هه‌موو ئافات و فیتنه‌یه‌ك بتان پارێزێ, هه‌ر ده‌م خۆمان به قه‌رزاری لوگف و رێنماییه‌كان و هاوكاری مادی و مه‌عنه‌وی جه‌نابتان ده‌زانین بۆ خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌تی كورد له ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان و شاره‌زوردا له ڕۆژه سه‌خت و ته‌نگانه‌كاندا, سڵا و رێزمان بگه‌یه‌نه به مامۆستایانی عالی قه‌دری پاوه و هه‌ورامانات و جوانڕۆ و ده‌ور و به‌ر كه هاوخه‌مییان ده‌ربڕیوه بۆمان له‌م موصیبه‌ته گه‌وره‌یه‌دا, له‌گه‌ڵ ڕێزیدا
براتان
مامۆستا مه‌لا تاهير بامۆكی
پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگه‌وتی عومه‌ری كوڕی خگاب
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
8-ته‌موزی-2019