بینراوه
:
تفه‌نگ ئامێرێكه به‌كارئه‌هێنرێت بۆ پارێزگاری له‌گیان و ماڵ ومناڵ وئاین ونیشتمان و نه‌ته‌وه‌و به‌هاباڵاكان،هه‌روه‌ها به‌كار ئه‌هێنرێت بۆ راوكردن وده‌ربرینی خۆشی لهشاییدا،هێمای هێزه،تفه‌نگ جۆری زۆره
، به‌پێی كارخانه‌و دروستكردن و به‌پێی ژماره‌ی ئه‌و فیشه‌ك و تیرانه‌ی كه ئه‌یخوات و تێی ئه‌كرێت ،به گوێره‌ی گه‌وره‌و بچوكی ،ده‌مانچه چه‌كێكی بچوكه ئه‌كرێت به‌قه‌د و بهرپشتوێندا،چه‌كی ڕاو وه‌ك تاپڕ و فلچه وساچمهزهن وبادی،چه‌كی جه‌نگ وه‌ك بڕنه‌و....كورت و وه‌سه‌ت و درێژ،یانزهتیروسیمینۆف و كڵاشینكۆف و ویزه و جی سی وقهناصه و بی كه‌ی سی ورهشاش ودۆشكه وجا تۆپ و هاوه‌ن ودهبابه و مودهرهعهوئهرز ئه‌رزو زدی جهوو ته‌یاره‌و،لوغم و رومانه وغازی كمیاویی وصهدان جۆری ترله و شتانه‌ی كه له كۆمپانیاكانی دروستكردنی چه‌ك له جیهاندا ئه‌یخه‌نه بازار‌و هێزی چه‌كداری جیهانی پێ پڕچه‌ك ده‌كرێت،ئه‌وكه‌سانه‌ی كه چه‌كیان پێ یه و چه‌ك هه‌ڵ ئه‌گرن چه‌ندین جۆرن،وه‌ك هێزی وشكانی وهێزی ده‌ریایی وهێزی ئاسمانی وجاهێزی زرێ پۆش و پیاده وسواره،هێزه‌كانی پاراستن و پارێزگاری ئاسایش وسنوری وڵات وهاووڵاتیان ناوی جۆراوجۆریان هه‌یه وه‌ك:ئاسیش،پۆلیش،هه‌واڵگیری،پاسه‌وانی سنووروپۆلیسی دارستان،من هه‌رئه‌وه‌نده‌ی لێ ئه‌زانم له‌وانه‌یه ده‌یان جۆری تر هه‌بێت. بابێمه سه‌ر ناوه‌رۆك وجه‌وهه‌ری بابه‌ته‌كه: گه‌لی كورد بۆچی په‌نای بۆ چه‌ك بردوه له‌درێژایی مێژوودا؟ ئایا بۆ سته‌م وده‌ست درێژی بۆسهرخهڵك بووه یا بۆ پارێزگاری كردن له مافی ره‌وای گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی،له‌وه‌تی كورد كوردهمهگهر فارس و رۆمه‌كان توشی شه‌ریان كردبن و به‌كاریان هێنابن،ئه‌گینا گه‌لی كورد گه‌لێكین له سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی ولهكیشوهری ئاسیادا و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا وله‌نێوان چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كدا ین وه‌ك فارس و عه‌ره‌ب و تورك وئازه‌ری ،هه‌موو بوون به خاوه‌نی نیشتمان وده‌وڵه‌ت و ئاڵا‌و دراوی خۆیان، هه‌موو سته‌میان له ئێمه‌ی كورد زمان كردوه‌و به هه‌زاران شێوه قڕوقهتڵ وعامیان كردوین و سامان و داهاتیان چهپاوكردوین و هه‌وڵی گۆرینی زمانه‌كه‌مان و جوگرافیای نیشتمانه‌كه‌مانیان داوه‌و به‌رده‌وامیشن،كورد گه‌لێكه خاوه‌نی نیشتمانێكی جوان وسروشتێكی ره‌نگینه مه‌گه‌ر كشمیرهێنده جوان ورازاوه بێت،خاوه‌نی زمانێكی پاراوو ره‌سه‌ن ودهوڵهمهندین له وشه‌و زاراوه‌ی جیاجیا،گه‌لی كوردگهلێكی به‌حه‌یاو شه‌رم و‌دڵ ساف وئازاوچاونهترس ورۆشنبیرو پڕ له زانا‌و پیتۆڵ وهونه‌رمه‌ند وداهێنهروعالمی ره‌بانی وشێخی خواناس و زاهید وپێشه‌وای دڵسۆزوخۆنهویست وهه‌زاران مزگه‌وت ومهدرهسهو حوجره‌و نوسراو‌و كتێبی ده‌ستنوس وگه‌نجینه‌ی مێژوویی و سامانی خواكرد وئاوی سازگارو شیرین و هه‌وای پاك وخاكی به پیت و به‌ره‌كه‌ت وشاخی گه‌ردن كڵفت و به‌رزو به‌نداوو كانیاو وبیره نه‌وت و گۆگرد وهه‌زاران سه‌ر مه‌ڕو بزن و گاومانگاو ئه‌سپ و هێسترو گوێدرێژ‌و صه‌دان جۆر باڵداری جوان وئاژه‌ڵه كێوی و مارو مێرووی جۆراو جۆرین،له‌درێژایی مێژوودا دوژمن نه‌یتوانیوه رۆڵه‌كانمان ببه‌زێنێ به‌جه‌نگ مهگهربه فرو فێڵ وچاو به‌س و له ژێر په‌رده‌ی دیندا نامه‌ردانه هاتبن وڵاتیان وێران و گه‌له‌كه‌مانیان له‌ناو بردبێت،به‌ڵام ئه‌م گه‌له هه‌رماوه‌و هه‌ر ئهشمێنێت به‌یارمه‌تی خوای په‌روه‌رگار،له‌زه‌مانی به‌رده‌قانی و تیر‌و كه‌وانه‌وه كورد له خه‌بات و تێكۆشاندایه تا ئه‌م ساته وهێشتا ئه‌وه‌ڵمانه وزۆرمان ماوه رزگار ببین و هێشتا ئه و گه‌له به‌ناو دیندارانه زۆر بێ به‌زه‌ییانه لێمان ئه‌ده‌ن و لێمان ئه‌برن ولێمان ئه‌كوژن ،هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تی و ماڵ وێرانی و غه‌درو ناهه‌قییانه به‌رامبه‌رمان كراوه له مێژوودابخهیته تایه‌كی ترازو......له‌ولایشه‌وه هه‌موو ئهوخراپهو تاوان وخیانه‌ت ونه‌هامه‌تیانه‌ی خۆمان به خۆمانمان كردوه و ئه‌وشه‌ڕه نه‌گریس و قیزه‌ونانه‌ی نێوان سه‌رۆك و میرو سه‌رۆك هۆزو لایه‌نی سیاسی وشه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی و كورسی و كولێره وته‌ریقه‌ت وبهگ و مسكێن ومن من و تۆ تۆ و....بخه‌یته تاكه‌ی تری ترازووهكه من دڵنیام ئه‌مه‌ی ناوخۆ زۆرتر‌و زیاتره،قورئان ئه‌فه‌رموێت ولاتنازعوافتفشلوا وتذهب ريحكم.....
ئێستاش كه ساڵی دووهه‌زارو پانزه‌یه وشه‌ری داعش وه‌ك شه‌وه یه‌خه‌ی گه‌له‌كه‌مانی گرتووهوتوركیا و ئێران و عه‌ره‌بیش سه‌ریان كردوه‌ته گیان و سامانی ئێمه و خواخوایانه نینۆكمان نه‌بێت سه‌ری خۆمانی پێ بخورێنین وقاپێك زیاتر نه‌وت ببه‌ن وهه‌رچی كانزاو كه‌له پورمان هه‌یه هه‌مووی له‌دزه‌كان وكه‌سه خوێری و نه‌فس نزمه‌كان به هه‌ڕاج بكڕن وئاودیوی بكه‌ن وهه‌میشه حیزبی تازه‌و ده‌سته‌ی تازه‌و رێكخراوی تازه‌ی ناو گریسیان ئاماده‌كردوه بۆدامه‌زراندن و راگه‌یاندنی له‌ناو ئه‌م مشته گه‌له خێر له‌خۆ نه‌دیوه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا،له پاش مێژوویه‌كی دووهه‌زارو حه‌وت صه‌د ساله‌ی ده‌وڵه‌تی ماد وله‌دوای دووصه‌د سال لهشۆرشهكهی شێخ عوبهیوڵاو شێخ سعید وله‌پاش صه‌د ساڵ له‌حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ محمود و له‌پاش شهصت سال له كۆماره كۆرپه زینده به‌چاڵ كراوه‌كه‌ی پێشه‌وا قازی و له‌پاش په‌نجا ساڵ له شۆرشه‌كه‌ی مه‌لا مصطفى وله‌پاش چل ساڵ له هه‌ره‌س وتواندنه‌وه‌ی شۆرش له رێكه‌وتنه شومه‌كه‌ی جهزائیرو له پاش بیست و حه‌وت ساڵ له ئه‌نفالی زیاتر له صه‌دو هه‌شتا هه‌زار كورد‌و كیمابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی پێنج هه‌زار شه‌هید و له‌پاش بیست و چوار ساڵ له راپه‌رین وهه‌وای ئازادی وكۆرهوی ملوێنی وهه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان و حكومه‌تی په‌نجا به په‌نجا وله‌پاش بیست ساڵ له زووخاوی شه‌ری ناوخۆ و ماڵه بهشكێ وسهرپانكردنهوه وكوشتنی به‌كۆمه‌ڵی هه‌ولێرو كه‌پكی حه‌مه‌د ئاغا‌و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی تازهوگهرمیان و هه‌ڵه‌بجه و خێڵی حه‌مه وتهپهكوره وله‌پاش هه‌زار ئایه‌ته‌ل كورسی و چاوهزاروئهبو دوجانهوهاتنی ته‌پله شین و جهندرمهوپاسدارولهپاش ئاشتاواییهكهی میمكه ماردین ئۆڵبرایت وته‌وقه‌ی ناعیلاجی وده‌ی كوره‌كه‌م و ده‌ی رۆڵه‌گیان وده‌ی غیره‌تتان ببێت و له‌به‌رخاتری نه‌نه تان، ئۆخه‌ی خواكردی صوڵحهكه سه‌ری گرت و حكومه‌ت دروست بوو صدام كه‌وت و گیراوله سێداره دراو ئه‌نجومه‌نی حوكم دروست بوو نۆره گاكهش ته‌واو بوو، حكومه‌تی ته‌واو دروست بوو كورد بوو به سه‌رۆك كۆماری عێراق ،كۆمپانیا دروست بوو پاڵێوگه دامه‌زرا ،نه‌وت ره‌وانه‌كرا بۆری راكێشرا بورجی گه‌وره گه‌ییه ئاسمان فرۆكه خانه یه‌كێك و دوان و سیان دامه‌زرا شه‌ریكه گه‌وره‌كانی نه‌وت هاتن پزگی دهرپێكانیش گه‌ران و سڕ‌و دڕیان فه‌حس كرد هه‌زاران ده‌وڵه‌مه‌ندی عه‌جیب و غه‌ریب دروست بوو ده‌وڵه‌مه‌ند ملوێنێرو صه‌دان ملیارێر و حوتی شین له‌م مشته خاكه‌دا پێگه‌یین،كشتوكاڵ صفر-پیشه‌سازی صفر- ئاژه‌ڵداری هیچ –به‌تاڵه زۆر – مه‌عاش خۆری بۆش لێده‌ر زۆر- بانق خاڵی –ژێر زه‌مین پڕ- كوره به‌رپرسی لوسكهله ی گیرفان و جانتا پڕ زۆر،كوره هه‌ژار وبرسی زۆر، رووت و ره‌جاڵ زۆر،باڵ باڵێن زۆر،كوفركردن زۆر،شه‌ره‌جنێو زۆر،تیاترۆخانه زۆر، ته‌ڵاقدان زۆر، ماربرین كه‌م ،ساردوسری كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر،چوون بۆ خارج زۆر،كوردی به‌تاڵ زۆر، ئه‌جنه‌بی ئیشكه‌ر زۆر ،كارهكهرزۆر ،قه وره كچ زۆر ، بێوه‌ژن زۆر،كچه ئاواره‌ی هه‌رزان و ته‌نزیلات زۆر،كه‌ناڵی ته‌له فزوێن و سه‌ته لایت زۆر ، رادیۆ زۆر ، گۆڤار‌و رۆژنامه زۆر ،پیشانگای كتێب زۆر، خوێنه‌ر كه‌م ، خه‌وتوو زۆر، ئیشكه‌ر كه‌م،بخۆر زۆر خۆشخۆر زۆر،سه‌یاره زۆر ، پیاده كه‌م رۆشتن كه‌م وه‌رزش كه‌م ،بیرزۆر كانی و كارێزو چه‌م وشك، ئاسایش زۆر ، پۆلیس زۆر، پاسه‌وان زۆر،ئه‌ڵغام هه‌ڵگر زۆر ،ئه‌ڵغام زۆرزۆر،رووداوی هاتوچۆ زۆر، یاساكه‌م ، كۆمه‌ڵایه‌تی حیزبه‌كان زۆر ، صولحی عه‌شایری زۆر،شه‌هیدی شه‌ری داعش زۆر،بریندار زۆر،هه‌تیوی تازه و بێوه‌ژنی تازه زۆر،ئاواره‌ی سوری وتوركی و عێراقی زۆر، كاره‌با كه‌م ،به‌نزین كه‌م و خراپ و گران ،ئاو كه‌م و پیس و گران ،ده‌رمان خراپ و به‌سه‌رچوو گران زۆر ،تلیاك خۆر زۆر ،بازرگانی تلیاك زۆر،به‌رپرسی نه‌خوێنده‌وار زۆر، راوێژكاری ئه‌جنه‌بی گران له‌سه‌ر موڵكی گه‌لی برسی زۆر،با هۆی بده‌مه‌وه بۆلای مزگه‌وت و مه‌لا وموسڵمان / مزگه‌وتی قه‌شه‌نگ زۆر به‌ڵام خاڵی، مه‌لای قیڕهزل و توڕه زۆربهڵام خاڵی ، موسڵمانی جومعه كه‌ر زۆر به‌ڵام بڕبڕو ده‌ست بڕ،ته‌كێ و خانه‌قا وشێخ و خه‌لیفه و صۆفی و ده‌روێش و دێوانه زۆر به‌ڵام كرمۆڵ،فه‌قێ و علومی شه‌رعی كۆلێژی ئیسلامی زۆر به‌ڵام كۆزرو به‌رباو ناره‌سه‌نی زۆر‌و نه‌جیب و دیندار كه‌م زۆر كه‌م،،،،،،،، جا وه‌ره سه‌رت سپی نه‌بێت و نهپروزێت، جاوه‌ره عه‌قڵ و هۆشت بمێنێت ونهدهیته شاخ مووچه چوارمانگ جارێك،نه‌وت ئه‌م ساڵ بۆ ئه‌وساڵ یه‌ك به‌رمیل ،ئاله‌م سه‌رو به‌نده‌دا ، ئاله‌م بار‌و دۆخه‌دا ،له‌م وه‌زعه ئاڵۆزه‌دا كۆمه‌ڵێك به‌ناو سیاسی و شۆرش گێر و نه‌ته‌وه‌په‌رست و نیشتمان پهروهروئیسلام دۆست وماركسی ودابڕاوو لیبراڵی وپیرو بیركۆڵ بوون به مۆته‌كه به‌سه‌ر ئه‌م خه‌ڵكه‌وه تاپۆیان كردوه،سواربوون و ناوهرنه خوارێ،بهینه بهینه هه‌ره‌شه‌ی شه‌رێكی تر‌و له‌تبوونێكی تر‌و راكردنێكی تروماڵوێرانی یه‌كی ترئهدهن به گوێی جهنازهكانی ناوشارو لادێكاندا ، قۆره‌ی سك دێت له برسانا به‌ڵام چه‌پڵه‌و بژی به‌رده‌وامه ،هیچ نهمالهم وڵاته‌دا به‌ڵام ده‌مبازی و موزایه‌ده به گه‌ل و نیشتمانه‌وه به‌رده‌وامه،خه‌ڵك ژیر نابێت،هاووڵاتیان داناچڵهكێن ، به‌نج به‌ریان نادات ،حیزب په‌رستی شه‌خص په‌رستی و په‌رۆ په‌رستی بازاری گه‌رمه ،كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی و سێ قۆڵی و چوار قۆڵی و پێنج قۆڵی و شه‌ش قۆڵی و هه‌ڤده قۆڵی گرمه‌ی دێت، له ده‌شت له مزگه‌وت ، له ئوتێل، له پارك ، له مه‌كته‌ب سیاسی، له‌سه‌ری سپی و له سه‌ری ره‌ش و له گرد ولهشیو وبهحوزوری حه‌زره‌تی شێخ ئه‌مه‌ریكا و خه‌لیفه ئینگلیزودێوانه یوئێن و ئیمام قاسم وقارداش ئۆغلۆوبه فووی مه‌رجه‌عیه‌ت هێشتا زامه‌كه ئه‌وه‌نده قووڵه وئێشهكه ئه‌وه‌نده سه‌خته ناسره‌وێ و نامهێێ ونای به‌ستێ، من دووسه‌عاته شت ئه‌نوسم بۆ ئێوه خه‌می یه‌ك شتمه و به‌س ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پێش مه‌رگه تفه‌نگ به ده‌ستانه دوو ساڵه له‌به‌رده‌م یه‌ئجوج و مه‌ئجوج دا خۆیان گرتووه رووبارێك خوێنیان له‌به‌ر رۆشتووه له سه‌نگه‌ردا به هاوین به زستان به‌ره‌مه‌زان و زمانی به‌رۆژووه‌وه،به‌دستی به ده‌ست نوێژوتهیهمومهوه ئه‌ترسم !!! ئه‌زانن له‌چی ؟ ئه‌ترسم كه جه‌جاڵی حیزب فوی كرد به بوقێ كه‌یدا هه‌موویان بێنه هه‌له‌كه سه‌ماو كورد‌و كوردستان و ئاڵا‌و سنوور‌و شه‌هیده‌كانیان له‌بیر بچێته‌وه‌و به ئیعازی كورسی په‌رسته‌كان لووله‌ی تفه‌نگیان رووبكه‌نه‌وه یه‌كتر و پشت بكه‌نه دوژمنی نه‌گریس ودڵی توركه تۆرانیه‌كان و فاسه صه‌فه‌وییه‌كان و عه‌ره‌به شۆڤێنی یه‌كان خۆش بكه‌ن ،ئه‌ترسم به ئیعازی ئیبلیس شه‌ری برا كوژی و كوردكوژی و ناوخۆ رووبداتهوهو به راگه‌یاندنه پیسه‌كان كه ته‌بیعه‌تی داڵه كهرخۆرهیان هه‌یه به چوار قیڕه‌و قاژه‌و واقه واق شه‌ره‌كه حه‌ڵاڵ بكه‌نه‌وه‌و جارێكی تر كوری كورد برای خۆی بكوژێت له‌به‌ر كورسی و كولێره‌ی مل هوڕو خوانه‌ناس وخۆفرۆش وخاك فرۆش وگه‌ل دۆرێنهكان،چه‌ند حه‌یفه مرۆڤ هێنده گوێ له مشت وساویلكه وخۆش باوه‌ربێت،چه‌ند ترسناكه كوری ئازای دوژمن به‌زێن غیره‌تی كورد كوشتن وخۆ كوشتنی هه‌بێت،وای كه ره‌نجه‌رۆیی و ماڵ وێرانی یه به‌ده‌ستی خۆت بنێشتی خۆت بشۆریت،ئای چه‌نده جێگه‌ی داخ و مه‌راقه خه‌رمانی ده‌غڵ ودانت ئاگر تێ به‌ر بده‌یت و به خه‌بات و بهجیهادو پیاوهتیشی بزانیت .
بۆیه من تكا ده‌كه‌م له گشت تفه‌نگ به‌ده‌سته‌كانی كوردستان ،داوایه‌كی برایانه‌تان لێ ده‌كه‌م بۆخوا پاشان بۆ مێژوو ده‌ست به پشتوێنتانا ئه‌كه‌م و قورئانه‌كه‌ی خوا دێنمه دهرماڵتان وتكاتان لێده‌كه‌م دڵی كه‌س خۆش مه‌كه‌ن به خیانه‌ت له‌گه‌ل ونیشتمان ،بریاری جوامێرانه‌و مه‌ردانه بده‌ن لووله‌ی تفه‌نگ ته‌نها بۆ سه‌ردڵی دوژمنانی كورد‌و كوردستان بێت ،قه‌رار بده‌ن گوله تان كورد نه‌برێت،ئێوه نا و نابێت به سیاسی یه تێره ورگ دڕاوه‌كان بڵێن چی تر نابینن پێشمه‌رگه پێش مه‌رگه‌ی برای بكوژێت ، ئه‌توانن ببنه هه‌وێنی مه‌یینی ئه‌م كوردستانه ، ئه‌توانن ببنه هێزی په‌ستان له‌سه‌ر لایه‌نه ناكۆكه‌كان ،نه‌ك ببن به‌به‌ردی بهردهبازگه به‌سه‌ر ئێوه‌دا بپه‌ڕنه‌وه بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه پیس و نه‌گریس وئیبلیسی یه‌كانی خۆیان ،من قسه‌ی خۆم كرد و تكای خۆم كرد وبه‌یانی خۆم كرد وخه‌می خۆم خوارد ومێژوویهكم شه‌ن وكه‌و كردهوهبۆتان فاعتبروا یااولی الالباب.
مامۆستا مه‌لا طاهربامۆكی
پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی
پێشه‌وا عومه‌ری كوری خطاب له هه‌ڵه‌بجه
یه‌ك شه‌ممه 23/8/2015 – 8/ذو القعدة/1436