بینراوه
:
قسه‌یه‌ك باوه له‌ناو قهییمییهكانا ئه‌ڵێن شاری به قیرو سیای لادێی ئه‌ژین،وتم چۆن ؟
وتیان پیاوی لادێی ئه‌روات بۆشار شه‌كر ئه‌كرێت ده‌فلس باقی ئه‌كه‌وێته‌وه كابرای شاری ئه‌ڵێ دهفلست ئه‌كه‌وێته لامان و وردهشم
پێ نی یه،كابرای لادێی ئه‌ڵێ كوره قیرو سیا گه‌ردنت ئازاد بێت ،ئه‌روات نه‌وت ئه‌كرێت یا به‌نزین تێ ئه‌كات پێنج صه‌د دیناری ئه‌م زه‌مانه‌ی ئه‌كه‌وێته سه‌ر كابرای پاره وه‌رگر ئه‌ڵێ خاڵۆ پینج صه‌د دینارت ئه‌مێنێ هابرۆ وردی بكه‌ره‌وه ،ئه‌میش ئه‌ڵێ كوره قیرو سیا برۆ گه‌ردنت ئازاد بێت ،خۆلاصهی كه‌لام له چایه‌كی ته‌ری چایخانهوهبیگره هه‌تا كه‌باب و لۆقه‌نته كه لادێی بروات بۆشار و نه‌رواته كهبابخانهو لۆقه‌نته وا ئه‌زانێ عومری به‌زایه چووه،ئیتر برۆ دوكانی كوتاڵ فرۆش ، ئاڵتون فرۆش ، وشكه فرۆش ،پێڵاو فرۆش،مه‌یانی ئاژه‌ڵ فرۆشتن، مه‌یانی دارفرۆشتن ،مه‌یانی ماست و دۆ و په‌نیرو كه‌ره‌و سیرێژو مریشك و هێلكه ، برۆ بۆ مه‌یانی سه‌وزه‌و میوه فرۆشه‌كان بامێ و ته‌ماته‌و لۆبیاو بیبهروباینجان و كوله‌كه وترۆزی و خهیاروكاڵهك و شوتی ونیسك و نۆك وپاقله وقارچك وكنگرو روسقه و گێلاخه وپیچك ورێواس وبهرهزاو هازوكاشمه وهه‌نگوینی كلۆری داروناو درزی به‌رد ، برۆبۆلای پیشه وهران پینه‌چی و سه‌عاتچی ورادیۆسازو خه‌یات وئاسنگهر و جۆڵاو دارتاش و سه‌رتاش وچایچی وههلاج و مسگهرووردهواڵه فرۆش ، هه‌ركام له‌مانه بگریت و بیدوێنی ئه‌رێ ئه‌م كاسپی یه‌ی تۆ هیچی تیایه ؟ واریاتی هه‌یه؟ له پاش حه‌مدو سه‌نای خوا ئه‌ڵێن برا به‌خوا گیانمان وا به كه‌ره‌می خوا و پاشان قیروسیای لادێی یه‌كان ،......... بائه ئه‌ندازه به‌س بێت كوڵك و مووشیكردنهوه،با بێمه سه‌ر ئه‌صڵی مهطڵهب، ئه‌م هه‌راو هوریاو چه‌له‌حانێ وبیگرهو به‌ریده ودرۆ ئه‌كات وخائینهو خۆفرۆشه وتهرهماشه وتهرهسازه وئهرواو ناروا، شانی وایه و باڵی وایه و ئه‌و نه‌بێت دنیا ئاخر ئه‌بێت ویه‌كێ تر ئه‌ڵێ كوره به خوا ئه‌و نه‌گبه‌تی ئه‌م دنیایه‌یه،یه‌كێ ترئهڵێ ده‌ست نوێژبگره ئهوساناوی شێخه‌كه‌ی ئێمه ببه به‌رامبه‌ره‌كه‌شی كوره وه‌الله ده‌ست نوێژیشم ببێت بایه‌ك ئه‌ده‌مه‌وه ئهوساناوی ئه‌هێنم ،تۆسه‌یری ئه‌م زوڕییهتی شه‌یتانانه بكه : موچه و مه‌عاش نی یه ،به‌نزین خراپ و گرانه ، كاره‌با تڕی ترۆفیك لایتی بڕیوه ،ئاونی یه و پاره‌كه‌ی زۆر گرانه ،ته‌له‌فون و مۆبایل به چركه دهقیقهت له‌سه‌ر حساب ئه‌كات به‌خوا ئه‌وپاره‌ی ئاسیا و كۆره‌ك دایان به ره‌نج نیوه‌ی هی من و خه‌ڵكه ،ئینته‌ر نێت گرانه‌و به كه‌ڵك نایه ،شه‌ڕی داعش و ماعش وتۆپ بارانی توركی و ئێرانی و قه‌صفی هه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی وئه‌م هه‌موو باوكهرۆو برا رۆیه هه‌یه پاره‌ی گه‌نمی پێرارو پارو ئه‌مساڵ نه‌دراوه كه‌چی وا ئه‌و خه‌ڵكه‌یان حۆل كردوه خواخوایه‌تی ئه‌م چه‌قۆ كێش و شهر فرۆشانه به‌س شهرنهكهن ئیتر(قیییرو سییییا) وه‌ك قیروسیاكهی ئێمه‌ی لادێی جاران ،كه ده‌ستیش ئه‌كه‌ن به ماچ ماچێن ومڵچه مڵچ له‌دووری رۆژه رێیه‌ك گوێت لێ یه،خوا عه‌لیم و خه‌بیره له‌وه‌تی یه‌كگرتوو په‌یابووه له‌وه ئه‌چێ ئه‌مه یه‌كه‌م ئیشی باشیان بێت له دنیای سیاسه‌ت و ململانێی حیزبی‌دا ،كه نه‌یان هێشت هێلكه‌كه له سه‌ری ئه‌وانا بشكێنن ،گوێنه‌ده‌نه قسه‌ی هه‌تیوو مهتیووی ناو بازاڕ‌و ناو فه‌یس بووك، ئه‌وه ئێوه سێ جار وه‌ك چاوگی باوه‌كۆچه‌ك ماڵتان سوتا و دووكهڵتان گه‌یشته كه‌شكه‌شانی فهڵهك ،كێ مێشێ میوانی بوو؟ كێ فرمێسكێكی مناڵه هه‌تیوه‌كانی ئێوه‌ی سری ،دڵ نه‌ده‌ی له‌دڵ(هه‌ڵه دنی) به‌خوا چاكتان كرد، به‌خوا شهرببوایهتهوه وه‌زعی هه‌رێم بشێوایه و سهیطه ره دابنرایهتهوهوسوكایهتی به خه‌ڵك بكرایه ئه‌یان وت هه‌مووی تاوانی یه‌كگرتووه ،هه‌رگوێشی نه‌ده‌نێ ، ئه‌و هالهوێ ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا وتوركیا و ئێران و یوئێن وخه‌لیج و عه‌بادی و مه‌رجه‌ع ومهنبعهع و هه‌مووی هاتوه‌ته سه‌ر خه‌ت و سێ به سێ طه‌ڵاقیان پیا كێشاوه كه گه‌نم گه‌نم ئه‌بێت له حه‌وتی بێت ، لێره‌و له‌وێش حیزب و حیزبۆكه ئه‌ڵێن نابێت له حه‌وتی بێت،(الخیر فیما وقع) .
خۆش ئه‌وه‌یه هه‌مووی خۆی به براوه دا ئه‌نێت ، گۆرانه‌كان خۆیان به ئه‌ندازیاری چاكسازی دا ئه‌نێن ولهولایشهوه سه‌یر ئه‌وه‌یه پارتی یه‌كان فیز ئه‌كه‌ن و پۆز لێ ئه‌ده‌ن به‌م وه‌زعه‌وه، برا قه‌سه‌م به‌خوا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێی بڵێی مانا نه‌یماوه ، تامی نه‌ماوه ،پیاوی به‌رێزو ماندوخهباتگێری وه‌ك كاك مسعود به‌رزانی ئه‌بوایه بیوتایه وه‌الله ده‌ستم ماچ نه‌كه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم قبوڵ ناكه‌م ، به‌ڵام پێ ئه‌چێت خه‌یره‌كه‌ی له‌وه‌دا نه‌بێت به‌ڵام من له گوێی گادا خه‌وتبم ،یه‌ك داوام هه‌یه په‌له مه‌كه‌ن ، قه‌سه‌م به الله یه‌ك به‌یه‌ك باجی تاوانه‌كانمان ئه‌ده‌ین و دان به ههڵهكانماندا ئه‌نێین ،ئه‌وه یه‌كێتی نیشتمانی باش حاڵی بوو كه له سی حوزه‌یراندا هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی كردوه به قسه‌ی خۆیان ، خوا ئه‌زانێ گۆڕانیش كه‌ی ده‌نگ ئه‌داته‌وه ، په‌له مه‌كه‌ن گۆمه‌كه شڵه‌قاوه ،یارییه‌كه به‌بێ خوێن گه‌رم بووه ،په‌له مه‌كه‌ن حاڵه‌ته‌كه له‌مه زیاتر هه‌ڵناگرێت ، باكاكه گیان ئه‌م ماوه‌یه‌ش سه‌رۆك بێت خۆ دنیا ئاخر نابێت به‌خوا دنیا ئه‌وه‌نده به‌ری دووره به‌شی هه‌موولایه‌ك ئه‌كات، به‌س تۆزێك صه‌برو دوو فووی ئه‌وێت،وا ئه‌مجاره‌ش شه‌ڕی داعش بیانویه‌كی گهورهبووبۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بمێنێته‌وه ،نازانم دوای دووساڵی تر چ جۆره بیانویه‌ك بێته كایه وه.
هه‌ڵه‌بجه 20/8/2015 /پاش نوێژی به‌یانی /م طاهربامۆكی/كانی قوڵكه
هه‌رێمی كوردستانی ( بێ/ سه‌رۆك و به/سه‌رۆك)