بینراوه
:
قه‌دری ئاو تین‌و ده‌یزانێت
ئه‌م به‌یانی یه له مزگه‌وت وتیان سه‌رچاوه‌ی زه‌ڵم ته‌قیوه، منیش زۆر دڵم خۆش بوو به‌م بارانه كهڕهحمهتی په‌روه‌ردگاره، له‌م زه‌مان و زه‌مینه وشك و بێ ده‌رامه‌ت و بێ موچه و بێ سه‌رو به‌رییه‌دا پاش زیاتر له بیست و پێنج ڕۆژ بێ بارانی و كه‌م بارانی سوپاس بۆ خوا دوو شه‌و و دوو ڕۆژه به‌رده‌وام نه‌رمه باران و لێژزمه باران تێیكردووه، ده‌ر و ده‌شت و دار و دره‌خت هه‌مووی زهردهخهنهیهتی و خه‌ریكه گه‌شكه ده‌كات، جوتیار و ئاژهڵدارهكانیش له‌خۆشیانا بسكه‌ی سمێڵیان دێت و خه‌ڵكی ژیر و باوه‌ڕداریش سوجده‌ی شوكر بۆخوای میهره‌بان ده‌به‌ن، نیوه‌ی بێ تاقه‌تی و مه‌راقی ئه‌م خه‌ڵكه به‌م بارانه ڕه‌وییه‌وه، به‌یانی و هه‌فته‌یه‌كی تر كه‌نیشك گه‌ل وكوڕگهل و ژن و پیاو خۆیان ده‌به‌ستن به تاقم و بێڵهكان و ساتۆر و چه‌قو و تۆشه‌به‌ره وه به‌ره‌و هه‌رد و شاخه‌كان ده‌ڕۆن و له‌و سه‌ره‌وه به كۆڵی پڕه‌وه دێنه‌وه، كه‌له مزگه‌وت هاتمه‌وه بۆ ماڵه‌وه هه‌رچیم كرد نه‌متوانی دابنیشم بسره‌وم ،كردمه ئه‌و لاپاڵهو هۆ غه‌فور هۆوو هۆ غه‌فور هۆوو ، هۆ به‌ڵێ هۆوو خۆت بپێچه‌ره‌وه و له‌به‌ر ده‌رگای ماڵدا بوه‌سته وا هاتم، به‌ڵێ باشه بێ سێ و دوو، هۆ ئیسماعیل هۆووو هۆ ئیسماعیل هۆووو ..هۆ به‌ڵێ هۆوو كوره خۆت حازركه و له‌به‌ر ده‌رگا بوه‌سته واهاتم... به‌سه‌رچاو بایی دوو هه‌زار كولێره‌ی گه‌رمی په‌نجه‌م كڕی و ڕۆشتم سه‌یرده‌كه‌م كاك غه‌فوور حسین محمد خه‌سره‌و كۆكۆیی جاموڵكهیهك ماست و سێ‌و و لیمۆ و نانی پێچاوه‌ته‌وه و له‌به‌رده‌رگا ئاماده باشه سوارم كرد و هاتم بۆ ماڵی كاك ئیسماعیل عبدالرحیم حمه ڕه‌زا ده‌ڵه‌مه‌ڕی ئه‌ویش حازر سوار بوو بسم الله مان لێ‌كرد و به‌ره‌و چه‌می زه‌ڵم تێمان ته‌قاند له ئه‌حمه‌د ئاواوه به‌دستی راستدا به‌ره و سه‌رگه‌ت و ده‌ره‌ی مه‌ڕ سه‌ركه‌وتین و لار بووینه‌وه بۆ سه‌ر چه‌می زه‌ڵم سه‌یرمان كرد هاژه‌ی ڕۆژه ڕیبَیهك ده‌ڕوات سپی وه‌ك به‌فر و شیرین وه‌ك شه‌كه‌ر كهف ده‌چه‌رێنێ و پێچ ده‌دات و بای باڵی به‌ره‌و خوار به‌و سه‌وای صاڵحانه كه‌س له خه‌و هه‌ڵنه‌سابوو ئێمه له وێ مه‌لایا صهلی وسهلیممان ده‌وت، به‌ڵێ به‌چاوی دڵ و سه‌ر سه‌یرمان كرد و سه‌رنجمان دا و به دڵ و زمان شوكری خوامان كرد و سوجده‌ی شوكرمان بۆ خوا برد و وێنه‌مان گرت و هاتینه‌وه بۆ ناو دێ بۆ ماڵی حاجی غه‌فاری زه‌ڵمی و كاكه جوامێری كوڕی و دایكه به‌ڕێزه پۆپ سپی یه‌كه‌ی و ماڵ و خێزانه به‌ڕێزه‌كه‌ی چایگهرم و كاكڵه گوێز و ماستی خۆمانه و كولێره‌ی گه‌رم و نانی گه‌نمی خۆمانه و به‌ساج كراوی زه‌ڵم خورمای تازه بسم الله خه‌ریك بوو ده‌ست و په‌نجه‌ی خۆمانی پێوه بخۆین، قسه‌و باس هه‌واڵ پرسین و دۆعای خه‌یر بۆدایكی كاك جوامێر و مناڵه‌كانی و هاتینه‌وه خوار بۆ خورماڵ و سه‌ردانی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی خورماڵ و ئاوی گه نجان و گه‌ڕاوه‌كه و هاتینه‌وه بۆ ماڵه‌وه و منیش ئه‌م سه‌فه‌ره‌م خسته سه‌ر كاغه‌ز و پێش كه‌ش به دۆست و خۆشه‌ویستانم كرد، له كۆتاییدا ده‌ڵێم: (یارب لك الحمد كما ینبغی لجلال وجهك ولعڤیم سلگانك) وصلی الله علی حبیبنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم.
مامۆستا مه‌لا طاهر بامۆكی
14-2-2018 هه‌ڵه‌بجه