بینراوه
:
دوێنێ سێ شه‌ممه 20-2-2018 به‌ڕێكه‌وتین به‌ره‌و شاری سلێمانی من و ابوبكری برام به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رو چاودێری كردنی ته‌ندروستی ابوبكری برام كه چه‌ند مانگێكه نه‌خۆشه، برای به‌رێز كاك حاجی عه‌تای بامۆك له خوار شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌وه سه‌ره‌و خوار بۆ گه‌راج ده‌ڕۆشت منیش وتم ئه‌وه خێره ؟ وتی نیازی سلێمانیم هه‌یه وتم ده‌فه‌رموو له‌گه‌ڵ من وه‌ره به‌ڕێكه‌وتین و گه‌یشتینه سلێمانی كاك حاجی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی چاوه‌كه ده‌ڕۆشت گه‌یاندم ئێمه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، كاره‌كانمان ته‌واو كرد و رۆشتین به شوێن كاك حاجی عه‌تادا و به‌ره و بازاڕ كه‌وتینه ڕێ وتم كاك حاجی پێت چۆنه سه‌ردانه‌كه‌ی مامۆستا مه‌لا جه‌لال بكه‌ین وتی وه الله ئه‌وه خه‌یری خوایه ئه‌گه‌ر بۆمان بكرێت، ڕۆشتین و ماڵه‌كه‌مان دۆزییه‌وه و فه‌رموویان لێكردین و چوینه ژووره‌وه!!!!!!!!!به‌ڕێزان بڕوام پێ بكه‌ن ئه‌و مامۆستا مه‌لا جه‌لالی مامۆستا مه‌لا صاڵحی گه‌وره و تریفه خه‌ریك بوو له خۆشیانا باڵ بگرێته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی به‌لاوه تاسووق بوو براو دۆستی دێرینی حاجی عه‌تای بامۆك و قوتابی یه‌ك له قوتابی یه‌كانی ساڵه كانی 1969-1970ی كه‌له قوتابخانه‌ی حه‌مدونی سه‌ره‌تایی كوڕان ده‌رسی پێ وتبوو مامۆستا مه‌لا طاهری بامۆكی و ئه‌بوبكری برام ببینێ له‌به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌یدا ته‌نها به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی كردن له‌به‌ر خوا و وه‌فا بۆ برایه‌تی و مامۆستا و قوتابێتی ساڵانێكی زوو، له‌پاش به‌خێرهاتنی گه‌رم له‌لایه‌ن جه‌نابیان و هاوسه‌ره بهڕێزهكهیهوه و ئاو چاو میوه و قسه‌ی خۆش و سه‌رگوزه‌شته‌ی ساڵانێك له ته‌مه‌ن و باسی بامۆك و باسی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا صاڵحی گه‌وره و مامۆستا مه‌لا صاڵحی بامۆكی و مامۆستا شێخ عه‌زیزی پاره‌زانی و فه‌قێ یه‌تی و كاری بانگه‌واز و گه‌یاندنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام به شێوازێكی ئاسان و پڕ له حیكمه‌ت ته‌وه‌ره‌ی دانیشتنه‌كه‌مان بوو. به‌ڕێزان سه‌ردانی كردنی خزم و دراوسێ و دۆستان و مامۆستایان ئه‌گه‌ر یه‌ك خێری هه‌بێت ئه‌وا بێ گومان سه‌ردانی كردنی نه‌خۆش و پیر و ئه‌و كه‌سانه‌ی ماڵی ئاوه‌دانیان به‌هۆی خوێندن و ژنهێنان و شووكردنی مناڵه‌كانیانه‌وه چۆڵ بووه چه‌ندین خێری هه‌یه، به ئه‌ندازه‌ی دڵخۆش بوونی ئه‌و به‌ڕێزه خوا دڵت خۆش ده‌كات و كه تۆش پیر بویت و په‌كت كه‌وت و نه‌خۆش كه‌وتی و ده‌ورت چۆڵ بوو به قانوونی (هل جزاء الاحسان الا الاحسان) كه‌سانێكی به‌ڕێز و دڵسۆزت بۆ ده‌نێرێت تا خه‌مت بڕه‌وێننه‌وه و دڵت خۆش بكه‌ن، مامۆستا مه‌لا جه‌لال نه زۆر نه‌خۆشی یه‌كه‌ی قورس و به‌ئازاره و نه ده‌وریشی چۆڵه، ئه‌و به خوێندنه‌وه و نوسین و زیكر و تاعه‌ت و گوێگرتن له ڕادیۆ باشه‌كان كه وتاری به‌سوود و باسی به‌تام بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كاته‌كانی به‌سه‌ر ده‌بات، به‌ڵام زۆرن ئه‌و پیره پیاو و پیره ژن و گه‌نجه نه‌خۆشانه‌ی پێی ده‌ره‌وه‌یان نه‌ماوه و ده‌وریان چۆڵه و خوا خوایانه یه‌كێك ڕێی بكه‌وێته لایان تا هه‌رچی داخ و زووخی دڵیانه هه‌ڵی بڕێژن و ئافاقهیان بۆ بێت، بۆیه داواكارم له هه‌موو به‌ڕێزێك كه چه‌ندی بۆ ده‌كرێت له‌ڕۆژێكدا یا له هه‌فته‌یه‌كدا یا له مانگێكدا هه‌رنه‌بوو نه‌بوو ساڵی جارێك سه‌ردانی دۆستانی بكات، حه‌ز ده‌كه‌م تاقی بكه‌نه‌وه چونكه تاقی كردنه‌وه باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ سه‌لماندنی ڕاستی یه‌كه و چێژلێ وه‌رگرتنی.
مامۆستا مهلاطاهربامۆكی
21-2-2018 هه‌ڵه‌بجه