بینراوه
:
بسم الله الرحمن الرحیم یاایها الذين آمنوا اذا نودي للصلاة يوم الجمعة فاسعوا الى ذكرالله وزروا البیع ذلكم خير لكم ان كنتم تعلمون.فاذا قضيت الصلاة فانتشروا في الارض وابتغوا من فضل الله واذكروا الله كثيرا لعلكم تفلحون................... نه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده
دره‌نگ برۆیت بۆ نوێژی جومعه فریشته كان ده‌فته‌ری ناو نوسینه‌كانیان دابخه‌ن ودابنیشن بۆ گوێگرتن له مامۆستا به‌ڵام تۆ هێشتا نه‌گه‌یشتبی ،نوێژی جه‌ماعه‌تی فه‌رزه‌كان شه‌حنی رۆژانه‌ی ئیمانه،نوێژ‌و وتاری جومعه دینه مۆی شه‌حنكردنه‌وه‌ی هه‌فتانه‌یه بۆ ئیمانه‌كه‌ت ،ره‌مه‌زان شه‌حنی یه‌ك مانگه‌یه ،حه‌ج شه‌حنی ساڵانه و ته‌مه‌نه ، چۆن ئه‌گه‌رێیت به دوای خواردنی باش و خۆش و میوه‌ی جوانی به تامدا بۆ سكت بۆ مه‌شكه ره‌ش كه هه‌رگیز تێر ناخوات ئاواش بگه‌رێ بۆ خواردنی رۆحهكهت له زیكر‌و نوێژ و وتار‌و مه‌جلیسی خه‌یر،ئه‌مرۆ جومعه‌یه صه‌ڵاواتی زۆر بده‌ن له دیداری رسول الله صلی علیه وسلم ،استغفرالله زۆر بكه‌ن ،یه‌ك سه‌ردانی خزمێكت بكه ، یه‌ك خه‌یر بكه باكه‌میش بێت ،سه‌ر له نه‌خۆشێك بده ،له گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت یه‌ك جار پێ بكه‌نه و دڵیان خۆش بكه،بیرێك بكه‌ره‌وه بزانه دوێنێ چیت كرد ئه‌مرۆ لێی په‌شیمانی مه‌ردی خوابه دووباره‌ی مه‌كه‌ره‌وه ،ئه‌گه‌ر دایك و باوكت ماوه ده‌ستیان ماچ بكه و داوای دۆعای خهیریان لێ بكه ،له ئه‌نجام دانی ئه‌مانه هه‌ر زه‌ره‌رێكت كرد گله‌یی بكه و وه‌ره با بۆت ببژێرم قازانجه‌كه‌شی هه‌مووی بۆخۆت، دۆعایهك بۆ ئه‌م برایه‌شتان بكه‌ن مامۆستا مه‌لا طاهربامۆكی خوا بیپارێزێ و موه‌فه‌قی بكات و عاقیبه‌ت خه‌یری بكات له م میحراب و مزگه‌وت ودینداری وخزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمانهیدا ره‌حمه‌ت له دایك و باوكتان له‌بیرتان نه‌چم