ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 6-3-2018 ڕۆشتم بۆ خزمه‌تی باوكم له بامۆك ،
وتم باوكه ناسراو و دۆستێكم باوكی مردووه ئه‌مه‌وێت سه‌ردانی بكه‌م له‌پاش پرسه و قه‌ره‌باڵغی ته‌شریف ناهێنی بڕۆین بۆ بناری نه‌وێ و به‌رده‌به‌ل و قه‌ڵبه‌زه، وتی مادام ته‌نهایت دێم له گه‌ڵت، بسم الله یمان لێ‌كرد و ده‌رچوین له شاری هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌و سید صادق و شانه‌ده‌ری و به‌رده‌به‌ل بۆ ماڵی كاك حمه صاڵحی حاجی عارفی به‌رده‌به‌لی كه چه‌ند ڕۆژێك لهمهوپێش جه‌نابی باوكی كۆچی دوایی كرد، حاجی عارف كه‌سێكی بێ ده‌نگ و ئه‌هلی مزگه‌وت بوو فه‌قێ و مه‌لا و پياوی باشی خۆش ده‌ویست و ڕێزی لێ ده‌گرتن خوا له گوناحی خۆش ببێت و جێگای به‌هه‌شت بێت، كاك حمه صاڵح له ساڵێكدا چه‌ند جار زه‌حمه‌ت ده‌كێشێ و سه‌ردانی ماڵی ئێمه ده‌كات له‌گه‌ڵ كاك سه‌عیدی كاك محمود ڕیشێنیدا، له نه‌خۆشی باوكمدا و له مردنی دایكمدا و له نه‌خۆش كه‌وتنی ابو بكری برامدا چه‌ند جار زه‌حمه‌تیان كێشاوه خوا پاداشتیان بداته‌وه، بۆیه له بابه‌تی پاداشتی چاكه هه‌ر چاكه‌یه ئه‌م سه‌ردانه‌مان كردن، شایانی باسه كوڕه‌كانی و حاجی حمه ڕه‌حیمی مامه‌یی و حاجی فارسی برای و ژن ومناڵه‌كانی به گه‌رمی پێش وازییان لێ كردین و پاش نوێژی نیوه ڕۆ و نانخواردن مۆڵه‌تمان لێ خواستن و به‌ره‌و گوندی قه‌ڵبه‌زه به‌ڕێكه‌وتین بۆ پرسه‌ی خاتوو فاتمه هاوسه‌ری كاك شێخ محمدی قه‌ڵبه‌زه ماوه‌یه‌كیش له خزمه‌تی ئه‌واندا دانیشتین و هاتینه خواره‌وه له شانه‌ده‌ری كوێخا نهصروالله سه‌ردانی داده ئامینه‌ی حاجی صاڵحی حسن خاڵۆزای باوكممان كرد هاوسه‌ری محمودی حاجی ئه‌حمه‌د كه ماوه‌یه‌ك زۆر نه‌خۆش بوو به‌ڵام سوپاس بۆ خوا ئێستا باشه زۆری پێ خۆش بوو له خۆشیانا كه باوكمی بینی گریا، ماوه‌یه‌ك دانیشتین و هاتینه‌وه بۆ ناو شاری سید صادق سه‌ردانی ماڵی كاك صباح حاجی صاڵح وهڵهسمتیمان كرد كه دایكی به‌ڕێزیان نه‌شته‌ر گه‌ری بۆ كرابوو خوا شیفای بدات، خوا حافیزیمان كرد و هاتینه‌وه بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه له ڕێگه له ماڵی خزمێكی تر لاماندا بۆ چه‌ند خوله كێك و باسی كاری صولح و به‌ین خۆش كردن ، له پاش ئه‌م گه‌شته پڕ له خێر و به‌ره‌كه‌ته له دڵدانه‌وه‌ی كه‌س مردوو هه‌روه‌ها له سه‌ردانی خزم و نه‌خۆش و هه‌وڵی صوڵح و ئاشتاوایی به بێوه‌ی گه‌ڕاینه‌وه سوپاس بۆ خوا، جه‌نابی باوكم گه‌یانده‌وه بامۆك و هاتمه‌وه بۆ مزگه‌وتی خۆمان والحمد لله رب العالمین.
مامۆستا مه‌لا طاهر بامۆكی -هه‌ڵه‌بجه