بینراوه
:
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م سی ساڵه لای لایه‌ت بۆ ده‌كه‌ن به‌ڵام هه‌ر خه‌وت لێ ناكه‌وێت!! هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م سی ساڵه به‌ڵێنی درۆینه و شاخدارت پێ ده‌ده‌ن به‌ڵام گه‌رووت وشكه وسكت برسی، سی ساڵه ئاوه‌دانت ده‌كه‌نه‌وه كه‌چی هێشتا كهلاوهیت، سی ساڵه به‌دوای ونبووهكانتا ده‌گریت كه‌چی ناتدهنهوه و هێشتا یه‌عقوبی یوسف و بنیامین دزراویت، هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م ئه‌و ڕۆڵانهت كه له 16-3-1988 دا به كون فه یه‌كونێك خنكان و سووتان و شه‌هید بوون ڕزگاریان بوو ئومێده‌وارم په‌روه‌ردگار له به‌هه‌شتی به‌رینیدا حهواندبنیهوه، به‌ڵام ههڵًهبجه! شه‌هیده به‌سه‌ر زیندووه‌كانت به‌ركه‌وتووه بێ نازه‌كانت هه‌موو ڕۆژێكیان 16-3 یه و كیمیابارانێكی نوێ یه بۆ ئه‌مان، ئه‌م به‌ڕێزانه به‌بێ بوتڵی ئۆكسجین و حه‌ب و گولاج نهههناسهیان یۆ ده‌درێت و نه‌خه‌و ڕوو له چاوه‌كانیان ده‌كات، هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م ئه‌وه چه‌ندین نه‌خۆشخانه به ناوی تۆوه دروستكرا به‌ڵام هێشتا ده‌رمانی ده‌ردی تیراوێی به‌ركه‌وتوانی تۆی تیا ده‌ست ناكه‌وێت، ونبووهكانت خوا ده‌زانێ ئێستا كوڕ و كچی كێن و ناویان و دین و مه‌زهه‌ب و كلتوریان چۆن و بۆچی گۆڕاوه، هه‌زاران مامۆستا فهخرهدینت به مه‌راقی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆڵه ونبووهكانیانهوه سه‌ریان نایه‌وه، هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م نازانم بۆچی به‌خته‌كه‌ی تۆش وه‌ك به‌ختی كورد و كوردستانكهم له هه‌موو شتێك‌دا ڕه‌شه ته‌نها له شوتیدا نه‌بێت سپی یه، هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م ئه‌و ڕۆژه كه بێ ده‌نگ بوون له ئاست ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌رت كرا و سزای تاوانبارانی كیمیابارانه‌كه‌ی تۆیان نه‌دا ده‌رگایان خسته سه‌ر پشت بۆ ڕوودانی ده‌یان كاره‌ساتی تری دژ به مرۆڤایه‌تی له خێڵی حمه و ته‌په كوڕه و ناو هه‌ڵه‌بجه به‌رامبه‌ر به 13 گه‌نجی بێ تاوان و له سهرهتهك و به‌مۆ و له كه‌ڵه‌كن و له تكریت و له سنجار و ئه‌وه‌تا له عه‌فرینیش بۆنی دێت به به‌ر چاوی كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی یه‌وه، هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م ده‌یان ڕووت و برسی و بێ ناو و نیشان به‌سه‌ر تۆوه بوون به خاوه‌ن كۆمپانیا و به‌نزینخانه و بورجی هه‌ور بڕ، هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م یادهكهت یادی 16-3 له نێوان ململانێ و شه‌ڕه حیزب‌دا به‌سه‌ر سكه‌وه ڕۆشت و مرد، هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م كاره‌ساته‌كه‌ی دۆ كه‌س گومانی نی یه له ڕوودانی و راستی یه‌كه‌ی به‌ڵام هۆڵۆكۆستی جوله‌كه هه‌ندێك گومانیان هه‌یه لێی كه‌چی له‌به‌ر بێ كه‌سی تۆ و ده‌سته پاچهیی ڕۆڵه‌كانت و حكومه‌ته پیره كوڕه‌كه‌ت هیچ حسابێكت بۆ ناكه‌ن به‌ڵام جوله‌كه‌كان له‌به‌ر باوه‌ڕ بوونیان به دۆزه‌كه‌یان بوون به ده‌وڵه‌تێكی سه‌رمایه‌دار و ده‌سته‌ڵاتداری جیهانی، مه‌خابن كاره‌ساتی 16-3 كراوه به بازاڕی عوكاز بۆ ساخكردنه‌وه‌ی شیعر و په‌خشان و كگۆنسێرت و ڕه‌قص و گۆرانی و بۆ ساغ كردنه‌وه‌ی كاڵای فیكری و حیزبی وكه‌سی و بنه‌ماڵه‌یی و چه‌پی و ڕاسی ، هه‌ڵه‌بجه‌ییه ڕه‌سه‌نه‌كان ، جه‌رگ سوتاو و كۆست كه‌وتووه‌كان له 16-3 دا شار به‌جێ ده‌هێڵن و ڕوو ده‌كه‌نه تریفه و پریس و باڵانبۆ و نزاره ڕه‌ش و مه‌گڕ و هۆمه‌ر ئاوا و شنروێ و جه‌لیله و عه‌نه‌ب له دووره‌وه سه‌یری شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن تا به بۆنی دووكه‌ڵی كه‌بابی كهبابخۆرهكان نه‌كه‌ون كه‌له‌م لاو له‌و لاوه دێن بۆ هه‌ڵه‌بجه بۆ یادێكی بێ گیان، ئاخر توو خوا له قوتووی كام عه‌تاردا بینراوه له یادی شیوه‌نی پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه‌دا جیق و مۆسیقا و ده‌هۆڵ و زووڕنا و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ركێ و لۆتی له وڵاتانه‌وه بهێنرێت و له ناو یادگاری هه‌ڵه‌بجه‌دا مێ بازی و چاو له‌وه‌ڕاندن كاریان بێت.
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م گله‌یی گه‌وره‌م له خۆمه له ڕۆڵهكانته له كاربه‌ده‌ست و ده‌مڕاست و كوێخا و نوێنه‌ره‌كان و وه‌زیر وبهڕێوهبهرهكانته له حیزبی و سه‌رۆك هۆزهكانته له ڕۆشنبیرهكانته، گله‌یی گه‌وره‌م له زانیان و مامۆستاكانی قوتابخانه‌كان و زانكۆ و كۆلێژهكانته، گله‌ییم له ژنان و كچان و دایكان و خوشكانی جه‌رگ سوتاوه‌كانی شههیدهكانته كه نه‌مانتوانی خاوه‌ندارێتی ڕاسته‌قینه‌ت بكه‌ین، نه‌مانتوانی سه‌نه‌د و تاپۆی ڕه‌شت به‌رز بكه‌ینه‌وه و به خه‌ڵك بڵێین ڕازی نابین كاسپی به خوێنی شه‌هیده‌كانمانه‌وه بكه‌ن، به بخۆر بهگهكانمان بوتایه به‌سه سه‌فه‌ربۆ یابان و كۆریا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا وز ئه‌مه‌ریكا پاره‌ی یه‌كجاری سه‌فه‌رتان به‌شی چاره‌سه‌ری دهنهخۆشی به‌ركه‌وتووی كیمیاباران ده‌كات یاخوا به قوزهڵقورتتان بێت و له‌به‌ر بینتانا بگیرێت، پاشان ڕووی ده‌مم ده‌كه‌مه حكومه‌تی هه‌رێم و به‌ر پرس و سه‌رۆك و په‌رله‌مانتار و فه‌رمانده و به‌ڕێوه‌به‌ر و هه‌موو زله زله‌كان كو وه‌ك زالوو سه‌ریان كردووه‌ته خوێن و خێری ئه‌م وڵاته و ده‌یمژن پێیان ده‌ڵێم ههركهستان خاوه‌نی كۆشك و ته‌لاره و خاوه‌نی سیتی و شار و به‌هه‌شت و پارك و قافڵه‌ی سه‌یاره‌ی ئاخر مۆدێلی جام سپی و ڕه‌شن، هه‌ركامتان ژنه‌كانتان و كچه‌كانتان و بوكهكانتان ده‌ست و باڵیان و سنگ و بهرۆكیكیان شه‌كه‌ت بووه به‌ده‌ست ئاڵتونی جۆراو جۆره‌وه ئایا به پاره‌ی بنێشت په‌یداتان كرد یا به وه‌رزێری مه‌رزه؟؟ یا هه‌مووی خوێنی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالكراوه‌كانه؟ ئاخر ته‌ریق نابنه‌وه ئێوه له كوێوه فڕین بۆكوێ ؟ له چی یه‌وه بوون به‌چی؟ به‌ڵام دڵنیا بن ئاوات و خۆزگه‌تان پێ ناخوازین چونكه دومه‌ڵه و كێم و جهراعهته هه‌ر ڕۆژێك ته‌قی حه‌وت پشتتان پیس ده‌كات، ئاخر ئێوه له‌به‌رده‌م خوادا چی ده‌لێن؟ له‌به‌رده‌م مێژوودا چی ده‌ڵێن؟ له‌به‌رده‌م ڕۆحی چی ده‌ڵێن؟ چیتان كردووه بۆ هه‌ڵه‌بجه و دانیشتوانه‌كه‌ی؟ بۆ كه‌س و كاری شه‌هیدان و به‌ركه‌وتوانی و ونبوانی، مژده‌تان پێ ده‌ده‌م ئیمڕۆ نا به‌یانی به جێی ده‌هێڵن به‌ڵام لێپرسینه‌وه‌ی وردی په‌روه‌ردگار چاوه‌ڕوانتانه، باش بزانن سته‌م ڕیشه‌ی ده‌سته‌ڵات له بن ده‌ردێنێت هه‌ركه‌س بیكات، سته‌می خزم و نزیكان دووجار به سۆ و ناخۆشه، ئێوه ده‌تان توانی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن به شارێك له كوره‌ی زه‌وییه‌وه مرۆڤ بێت بۆ سه‌ردانی، هه‌روه‌ها ده‌تانتوانی دڵی خهڵكهكهشتان خۆش بكردایه، ئێوه ده‌تان توانی كارێك بكه‌ن صه‌د قورئانتان بخواردایه پۆستمان ناوێت هاو وڵاتیان قۆڵیان بگرتنایه وسوێندیان بخواردایه نابێت به جێ‌مان بهێڵن، به‌ڵام مه‌خابن ئێوه به زیندویی مردوون، ئێوه كورد و كوردستان و هه‌ڵه‌بجه و ئهنفالكراوهكانتان كرد به قوربانی كورسی و كولێره، كردتان به قوربانی پۆست و پاره، كردتان به قوربانی كۆشك و كۆمپانیا، ئێوه بوون به میراتگری قاروون و هامان به‌ڵام ئه‌وان چی یان برد له‌گه‌ڵ خۆیان ؟ كوا صدام؟ كوا شای ئێران و كوا قه‌زافی؟ له‌و به‌ریشه‌وه ده‌تان توانی ببنه میراتگری عمر موختار و قازی محمد و غاندی و ماندێلا له‌ناو دڵی گه‌لدا بژین و هێمای سه‌ركه‌وتن و ڕزگاری و سه‌ربه خۆیی كوردستان بوونایه داخه‌كه‌م له ده‌ستتان چوو ئه‌میشم چوو ئه‌ویشم چوو به جارێ ماڵی وێرانم.
مامۆستا مه‌لا طاهر بامۆكی
15/16-3-2018 هه‌ڵه‌بجه