بینراوه
:
رەببی بنێرە سەلاوات
بۆ حەبیبی خۆش لیقای تۆ
ئەحمەد و ئەسعەد و موحەمەد
موجتەبایە و موصتەفای تۆ
(یــــــامزمل) بۆ خەڵاتت
(یــــــامدثر) بۆ كاڵای تۆ
(یــــــاسین) لەقەبی تەشریفت
(طاها) بۆ بەدری گۆنای تۆ
بەهەموو ڕەهبەرانی عالم
هاتنە جێگەی ئیقتیدای تۆ
قەت تەواو نابێ تەعریفت
(خلق عظیم)ە سەنای تۆ
ڕەببی بنێرە سەلاوات
بۆ حەبیبی خۆش لیقای تۆ
ئەحمەد و ئەسعەد و موحەمەد
موجتەبایە و موصتەفای تۆ
مامۆستا ملا عبداڪریمی موددهریس