بینراوه
:
پایز و زستانی 2018 و ئه‌م به‌هاره‌ی 2019 شي له گهڵدابيَ یه‌كێك بوو له وه‌رزه بارانییه ده‌گمه‌نه‌كانی كوردستان, له‌وانه‌یه چه‌ند ساڵ لهمهوپێش بارانی به‌خوڕ و لێزه‌مه باری بێت, به‌ڵام ئاوا به‌رده‌وام و زۆر و له كاتی خۆیدا په‌ڵه بدات و بارانێكی سه‌رتاسه‌ری بێت و ئه‌وه‌نده به‌ینی نه‌كه‌وێت ده‌غڵ و دان تینوی ببێت وشك ببێت, ساڵی ئاوا ده‌گمه‌نه, ته‌قینی كانیاو و كارێزه‌كان و زۆر بوونی ئاو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو له عه‌قڵی كول و كوێری ئێمه‌دا, به‌تایبه‌تی پاش چه‌ند ساڵ له وشكه ساڵی و كه‌م بارانی و ونبوونی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان, تا كار گه‌یشته ئه‌وه له شوێنی كانی و كارێزهكاندا بیری ده‌ستی و ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن بیری سووری لێ بدرێت و هێشتا به‌وه‌ش ئاو نه‌بێت و به‌ش نه‌كات باخ و دێبهرهكانی پێ ئاو بدرێت ناچار په‌نا ببرێت بۆ لێدانی بیری قووڵ, ئه‌م ساڵه ته‌ڕ و خۆشه له كاتێكدایه كه دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان له بار ودۆخێكی ئابوری و سیاسی خراپ‌دا بوو, ئه‌م هه‌موو ده‌رد و دیارده و نه‌هامه‌تییانه به‌رۆكی دانیشتوانه‌كه‌ی گرتبوو:- بێ نه‌وتی و بێ كاره‌بایی و بێ پاره‌یی و بێ كاری و بێ كه‌سی و بێ سه‌ری و چه‌ند به‌ره‌كی و دزی و گه‌نده‌ڵی و چه‌له‌حانێ و كێشه‌ی زۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و ململانێی نادروست و ناشه‌ریفانه‌ی حیزبایه‌تی و ده‌ست تێوه‌ردانی ناوچه‌یی و نێو ده‌وڵه‌تی و خاوه‌ن ماڵ به دز بوون و دز به خاوه‌ن ماڵ بوون و دكتۆر و سیاسی به بازرگان بوون و بازرگان به سیاسی بوون و به‌ڵای قاعده و ئافاتی داعش و مۆته‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و تۆپبارانی پاسداری ئێران و بۆمبابارانی جه‌ندرمه‌ی توركی و كرمی هه‌نار و گڕه و شه‌رای ته‌ماته و هه‌نجیر و ترێ, زۆربوونی شێرپه‌نجه و جه‌ڵته و زه‌خت و شه‌كره و صه‌وه‌فان و فه‌قه‌رات و زۆربوونی ڕووداوی هاتووچۆ و سه‌ر هه‌ڵگرتنی گه‌نجه‌كان و خنكانی زۆرێكیان له ده‌ریای ئیجه‌دا و مانه‌وه‌ی كچه‌كان و زۆربوونی قه‌یره كچ و بێوه‌ژن و په‌یابوونی كاره‌كه‌ر و خزمه‌تكاری نیپاڵی و فلیپینی و كۆری و ئاواره‌بوونی هه‌زاران خێزانی عه‌ره‌بی سونه و كچ به‌تاڵان شوودانیان و په‌یدابوونی مه‌ساج و ساونا و تیاترۆخانه و تلیاك و نێرگه‌له و تاعونی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و خیانه‌تی هاوسه‌ری و له خشته بردنی كوڕان و كچان و ژن و مێرده‌كان و ئابڕوچوون و ناوزڕاندن و زۆر بوونی ڕووتی له‌ڕاده به‌ده‌ر و كاڵ بوونه‌وه‌ی حیجاب و پۆشته‌یی و كه‌م بوونه‌وه‌ی ڕیشی سوونه‌ت و ده‌ركه‌وتنی سه‌ری پاقلیس و ڕیشی درێژ و ده‌رقاچه‌ی كورت و هه‌ڕاجكردنی نوێژ به كۆكردنه‌وه‌ی له‌به‌ر په‌ڵه هه‌ور و نمه باران و زۆربوونی كه‌ناڵی ئاسمانی و ڕادیۆ و داهێنانی پاشه‌كه‌وت و حه‌په‌لوشی پاره‌ی بانقه‌كان و كه‌مپینی باربووی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا, زۆربوونی ته‌لبه‌ن و نه‌مانی پووش و پاوان و هه‌ڵتۆقینی فه‌ریكه ده‌وڵه‌مه‌ند و په‌یدابوونی ڤێلا و باخی سیته‌ك و مێرگه‌پان و قژی سه‌ر چاندن و گه‌نج بوونه‌وه‌ی پیره‌ژن و پیره‌پیاوه‌كان به بۆیاخی سه‌ر و ڕیش و ئارایش و لوت و لچ بچووك كردنه‌وه و زلكرن و ده‌ستكاری گه‌ڵا و گوان و فرۆشتنی هێلكه گون و گلێنه‌ی چاو و په‌یدابوونی منداڵی ئه‌لیكترۆنی و بوكی ئه‌لیكترۆنی و فرۆشتنی تۆوی پیاو و هێلكه‌ی ژن و به بوك بوون و به دایك بوون به‌سه‌ر منداڵێكه‌وه كه یا هیچی هی خۆیان نییه یا نیوه‌ی هی یه‌كێكی تره.
ئه‌نواع فڕوفێڵی مامه‌ڵه‌ی حه‌رام و سووخواردن و نه‌مانی شه‌رم و حه‌یا و پاڵكه‌وتن و كهڵدانی كوڕ و كچ له‌سه‌ر ڕێگا و ناوباخ و هاوینهههوارهكاندا و پچڕانی شیرازه‌ی خێزان و گرتنی باوك و دایك له‌سه‌ر ئامۆژگاری منداڵه‌كانیان و زۆربوونی كوشتنی خه‌ڵك و خۆكوشتن له‌سه‌ر هیچ و شتی قه‌ڵب و قۆڕ و په‌یدابوونی برنجی نایلۆن و ته‌ماته و خه‌یار و شوتی به په‌مپ و پڕۆتین فوودراو.
وازهێنانی زۆرێك له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له گۆشت و شه‌كر و چه‌وری و گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆرێك بۆ دۆینه و شێلم و گژوگیای كوردی و ڕاكردن له شار و دانه كه‌ژ و كه‌نار, زۆربوونی ماسته‌ر و دكتۆرا و نه‌مانی خوێنده‌وار و مرۆڤی به سه‌لیقه و وشكه‌ساڵی سه‌ردانی خزمایه‌تی و دراوسێیه‌تی و خزم و عه‌شیره‌تی تازه‌ی دوور دۆزینه‌وه و هاوسه‌رگیری كوڕان و كچانی كورد له هه‌نده‌ران له هه‌رچی ده‌نگ و ڕه‌نگ و دین و مه‌زهه‌ب و میلله‌تی دنیا هه‌یه, چه‌ند ساڵێكی تر پیاوم ئه‌وێ بزانێ كوڕه‌زاكه‌ی ناوی چییه و ژنم ئه‌وێ بزانێ كچه‌زاكانی كوێنهرین.
هه‌تا به‌هارێكی تر شت هه‌ڵبده‌م و برین بكولێنمه‌وه ته‌واو نابێت, با لێره‌دا ئه‌م پانۆرامایه كۆتایی پێ بهێنم و بێمه‌وه سه‌ر دێڕ كه باسی ساڵی بارانه زۆر و لافاوهكانه.
دوێنێ دووشه‌ممه 25\3\2019 زۆرتین لافاو له دنیادا دروست بوو له وڵاتی ئێران و له شاری شیراز و له مازینده‌ران و زۆربه‌ی شاره‌كان لافاو گوند و گه‌ڕه‌ك و شاری ڕاماڵی و نوقم بوون, له هه‌رێمی كوردستانیش له گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌ڕین و به‌رده‌ڕه‌ش و هه‌ولێر و سلێمانی لافاو په‌یا بوو به‌ڵام سوپاس بۆ خوا زیانی گیانی نه‌بوو, به پێی قسه‌ی حه‌مه‌ی ئینته‌رنێتی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆی سێ شه‌ممه‌ش ده‌ڵێ باران زۆرتر و لافاو زیتر ده‌بێت, خوا هه‌موومان بپارێزێت و بارانی ڕه‌حمه‌ت بێت و خوا بیبات بۆ ناو دارستانه‌كان و شاخه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێویستی پێیه‌تی و زیانی نییه, خوا بیكات به ئاشتی و ئارامی بۆ دۆسته‌كانی و بیكات به جه‌نگ له دژی دوژمنه‌كانی, وقل رب اغفر وارحم وانت خیر الراحمین.
مامۆستا مه‌لا طاهر بامۆكی
26-3-2019---19-رجب-1440
هه ڵه بجه