بینراوه
:
گشت ساڵێك له بیست و حه‌وتی مانگی ڕه‌جه‌بدا موسڵمانان ڕووداوێكی بێ وێنه‌یان بیر ده‌كه‌وێته‌وه كه له مێژووی مرۆڤایه‌تی دا ڕووی نه‌داوه و ڕویش ناداته‌وه جگه له‌و جاره‌ی خوا خه‌ڵاتی محمدی ڕه‌سول الله ی كرد, بۆیه بڕواداران هه‌ست ده‌كه‌ن به په‌روازی ڕۆح و عیزه‌تی نه‌فس و شكۆی پێشه‌وا و به‌رده‌وامی ئاینی ئیسلام و پێگه‌ی نوێژ و دووانه‌یی مه‌سجد الحرام و مسجد الاقصی و زنجیره و برایه‌تی پێغه‌مبه‌ران و به‌سوودی شیر و ترسناكی عاره‌ق و ئاماژه به فڕین به‌ره و ئاسمان و حه‌قیقه‌تی به‌هه‌شت و جه‌هه‌نم و باوه‌ڕی ئه‌بوبه‌كری صدیق و كه‌لله ڕه‌قی سه‌رانی قوره‌یش و دژه‌مرۆڤایه‌تی بیری زاوێنی و خاچپه‌رستان و هه‌زاران ئاماژه‌ی تر له‌سوره‌ته‌كانی ئیسرا و نه‌جم و لهسیرهت و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوادا باسیان كراوه, له‌م ساڵیاده‌دا ده‌ڵێم:
هه‌تا تهجلیی خوا له عاله‌ما بكا ظهور
به ئاگری گوڵی چه‌مه‌ن چیا ببێته كێوی طور
فریشته و ئاده‌می بڵێن هه‌تا ئه‌به‌د له خوار و ژوور
صه‌لاتی هه‌ق له‌سه‌ر شه‌هێ كه شه‌ق ده‌كا قهمهر له‌دوور
سه‌لامی هه‌ق له‌سه‌ر مه‌هێ كه ئه‌سپی خۆر له غارهكا
مامۆستا مه‌لا طاهر بامۆكی
28-4-1440—4-4-2019
هه‌ڵه‌بجه