بینراوه
:
سه‌یران و وانه‌ی جوگرافیا خوێندن
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 15-4-2019 سه‌رله‌به‌یانی له‌سه‌ر داواكاری برایانی به‌ڕێزم (مامه عومه‌ری به‌ڵخه‌یی و كاك نوری به‌گی پاڵانیان و هاوڕێكانیان له ماڵ چوینه ده‌ره‌وه بۆ خه‌م به‌بادان و هه‌وا گۆڕین و سه‌رنجدان له سفره‌ی ڕازاوه‌ی په‌روه‌ردگار و سروشتی جوانی كوردستان و ناوچه‌ی به‌ڵخه و تاوێره و خرپانی, پاش گه‌یشتنمان بۆ به‌رزاییه‌كانی به‌نه‌ن لاماندا و سه‌ره‌تا به‌نوێژی چێشته‌نگاو ده‌ستمان پێكرد و دانیشتین ڕوو به شاخه سه‌ر به‌رزه‌كانی سورێن و هه‌ورامان و شرام و شنروێ و شاهۆ ده‌ستمان كرد به باسی جوانی به‌هار و قسه‌ی خۆش و پرسیار و وه‌ڵامی شه‌رعی و چه‌ندین حاڵ و حیكایه‌تی په‌ند ئامێزی ڕۆژانی ڕابوردووی ته‌مه‌ن, باسی پیاوانی هه‌ڵكه‌وتوو به هیمه‌تی گه‌لی كوردی موسڵمان و ژنه مه‌رد و به‌شه‌رم و شكۆكانی ناوچه‌كه و باسی به‌شێك له نه‌هامه‌تی یه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به گشتی و ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان و شاره‌زور به تایبه‌تی, نان و چای به‌یانیمان خوارد و ده‌ستمان كرد به گه‌ڕان و كنگر و پیشۆك كه‌ندن, تا كاتی بانگی نیوه‌ڕۆ بانگمان دا و نوێژی نیوه‌ڕۆ و عهصرمان به جه‌معه ته‌قدیم كرد, پاش زیكر و پاڕانه‌وه بنه‌و بارخانهمان گواسته‌وه بۆ شوێنێكی به‌رز و ساراینتر و دانیشتین, پیاوێكی وریا و شاره‌زا به بیر و هۆشێكی باشه‌وه (كاك سانه ئه‌حمه‌دی حاجی مصگفای) گوڵپی و هانه گهرمهڵهیی و قه‌ویله‌یی كه عه‌یامێك پێشمه‌رگه بووه و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان گه‌ڕاوه, ناوی قوله و لوتكه و گه‌رده‌نه و بان وچه‌م و دۆڵه‌كانی هه‌ورامانی بۆ باس ده‌كردم, منیش پارچه كاغه‌زێكم له گیرفانم ده‌رهێنا و وتم با له سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێ بكه‌ین له شنروێ و وه‌زگێڵ و به‌فری میری و گاكوژه و به‌له بزان و هیروێ و هێرتا و شۆشمێ ومله ههندوو وكهلی شۆشمێ و ته‌وه‌نێ و شرام و ڕهپانای پشتی گوڵپ و لوتی گۆزیندار و ههوارهبهرزی پشتی به‌ڵخه و داڵانی دزاوه‌ر و كه‌له‌به‌ری داڵانی(شوێنی دهكهڵهكهی زه‌مانی شا) و هاڵی وڕا و ته‌ختی سان و ژاڵانه و گڵوهی خاڵۆ و نوه‌ی جاڕ و ته‌ته(كه‌له‌به‌ری جاده‌كه‌ی مه‌ریوان پاوه له ده‌م كه‌ل)دا و هه‌سوون(به‌رزترین لوتكه) و كه‌مای سالار و تاقی دڕهیان و قوته‌ی قهڵهخانی(كهماجاڕ) و سێ كڵاوان و كانی ناوڵێ و وهنهناوی پشتی ده‌ره‌ی مه‌ڕ و لاسی حمه نه‌سه و پێله و كهڵانی حاجی حمه جان و لوتی هاڵۆ هیلیان و قوته‌ی داڵانی و ئاوگه‌ی داڵانی و لوتی كه‌رس و به‌رزانه دۆڵ و مارفهلاڵ و تهڕینه په‌ڕان و مڵه‌خورد و ئاشی با و تهلهبڕی ترازیان و قوته‌ی زه‌ردی گڵ و دۆڵی ماینان وسپێره چه‌رمه و ڕه‌نگینی گه‌وره و بهفرچاڵ و ڕه‌نگینه وردیكهڵه وقوتهی هانه ئه‌حمه‌د و لوتی منارهكهوه و تاشی عه‌زیزبه‌گ و لوتی پرشنگ و قوڵه‌ی داڵمێز و كه‌ژی سورێن و چادر سه‌وز و كه‌چه‌ڵی پشتی سیامێوه تا بگاته ئه‌وبه‌ر بۆ كوڕه كاژاو ی ناوچه‌ی شارباژێڕ. هێشتا ئه‌مانه شاخ و لوتكه و شی‌و و مله و گه‌رده‌نه گه‌وره‌كانن كه له دووری چه‌ندین كیلۆمه‌تره‌وه دیارن و ده‌ستمان بۆ كێشاون و پرسیارم كردووه ئه‌وه كوێ یه و ئه‌وه ناوی چی یه؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر له نزیكه‌وه و هه‌نگاو به هه‌نگاو ڕێگا بكه‌یت و بپرسی له پیاوانی به‌ته‌مه‌ن و ڕاوچی و تفه‌نگ چی و ژنانی ده‌ست ڕه‌نگین كه به‌هاران چه‌ندین جار له ماڵ ده‌رده‌چوون بۆ گیای به‌هاره و ههلچ و سووره بنه و گێلاخه و گیا دۆخه‌وا و گه‌بڵه و مه‌نێ و كاشمه, له‌وانه‌م بپرسیایه ئه‌م به‌رده ناوی چی یه و ئه‌م تووله ڕێ ناوی چی یه و بۆكوێ ده‌ڕوات؟ ئه‌م جۆگه‌له نامش چیشا و ئاوهكیش وه‌شا؟ یا نا وه‌شا؟ ئه‌م گوڵه ناوی چی یه؟ بۆچی باشه؟ چۆن ده‌خورێت؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر خوا ناوه‌كانی فێری باوكه ئاده‌م نه‌كردایه و نه‌وه‌كانیشی وه‌جاخیان ڕۆشن نه‌كردایه‌ته‌وه و بۆ هه‌موو گیا‌و گوڵ وبه‌رد و مار و مێروو كرم و باڵنده‌یه‌ك ناوێكیان دانه‌نایه, چیمان بكردایه و چۆن یه‌كترمان حاڵی بكردایه؟ ئه‌و كاته ده‌بوو ده‌ستی كابرات بگردایه و بڕۆشتیتایه و ده‌ستت بدایه له شاخه كه و له به‌رده‌كه و له ئه‌ستێره‌كه و پرسیارت بكردایه ئه‌مه چی یه؟ بۆ ئه‌وه‌ی شتێ فێرببیت و بزانیت یا فێری كه‌سێكی بكه‌یت, (سبحانك لاعلم لنا الا ما علمتنا انك انت العلیم الحكیم) بۆیه ده‌ڵێم سبحانك ما عبدناك حق عبادتك وما عرفناك حق معرفتك,له كۆتایی دا ده‌ڵیم:
هه‌تا ته‌جه‌لیی خودا له عاله‌ما بكا ڤهور
به ئاگری گوڵی چه‌مه‌ن چیا ببێته كێوی گور
فریشته و ئاده‌می بڵێن هه‌تا ئه‌به‌د له خوار و ژوور
صه‌لاتی هه‌ق له‌سه‌ر شه‌هێ كه شه‌ق ده‌كا قهمهر له دوور
سه‌لامی هه‌ق له‌سه‌ر مه‌هێ كه ئه‌سپی خۆر له غارهكا
مامۆستا مه‌لا طاهری بامۆكی
پێش نوێژوو وتارخوێنی مزگه‌وتی پێشه‌وا عومه‌ر
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه