بینراوه
:
ئه‌گه‌ر فریشته جوبریل و پێغه‌مبه‌ری ڕه‌حمه ته‌ن للعالمین وا دۆعا و ئامین بكه‌ن له كه‌سانێك كه به هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان كارێك ناكه‌ن خوا لێیان خۆش ببێت, ئیتر ته‌نها ڕێگایه‌ك له‌به‌رده‌م مرۆڤی ژیری بڕواداردا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆلای په‌روه‌ردگاری میهره‌بان و خۆخستنه ماڵه كه یه‌تی به‌ڕاستی و مه‌ردانه, برا و خوشكی به‌ڕێزم لێبڕاوانه بڕیاربده وتۆبه بكه له هه‌موو تاوانێك له هه‌موو نه‌نگی و عه‌یبه‌یه‌ك, له هه‌موو ڕیسوابوون وشهرمهزارییهك, عه‌زیزم نیازت چی یه و به ته‌مای چیت؟ تاكه‌ی فێڵ له خۆت ده‌كه‌یت و خۆڵ له چاوی خۆت ده‌كه‌یت؟ ئه‌ملا و ئه‌ولایه‌ك بكه و چاوێ بگێڕه بۆ دراوسێ كانت, بۆ هاوه‌ڵ و خۆشه‌ویستانی خۆت و دایك و باوكت؟ سه‌یرێكی ئاوێنهكهتان بكه و به چاوی مشته‌ری وردبه‌ره‌وه له لاجانگهكانت, بزانه ماشهكهت هه‌ر ماشه یا ماش و برنجه؟ جوان سه‌یر بكه بزانه نه‌بووه به برنج وماش؟پێ هه‌ڵگره هاكا ماش له‌بازاڕی سه‌ر و ڕیشتدا نه‌ما و هه‌موو بوو به برنج, تكا ده‌كه‌م به‌خوا بۆیاخ و فڵچه و شانه فریای ناكه‌وێت و ده‌ره‌قه‌تی نایه, خه‌ڵك خه‌ڵه‌تاندن تاوانه, ئیمڕۆ یا سبه‌ی سیڕت هه‌ڵده‌ماڵرێت حه‌یاچوونه, ئه‌زانی خزم و ڕه‌فیق و دراوسێ خه‌ڵه‌تاندن زۆر ناخۆش و ناشیرین تره له فێڵ له خه‌ڵكی كردن؟ ئه‌ی ئه‌زانی له هه‌مووی خراپتر ونهشیاوتر فێڵ له خۆكردن و خۆ خه‌ڵه‌تاندنه, تۆخهریكی ده‌سی ده‌سی به خۆت ده‌كه‌یت, له كاتێكدا شه‌مه‌نده‌فه‌ری مه‌رگ به‌ره‌ی پیا گرتووین و دهمانچنێتهوه, هه‌ر ڕۆژه‌ی كوڕێكی گه‌نج و جوانخاس و كچێكی ناسك و نازداری گه‌ڕه‌ك و ئاوایی به‌بێ هۆ یا به كاره‌ساتێك ده‌مرێت و ده‌ڕوات و نایه‌ته‌وه, تۆیش زۆرجار بۆیان ده‌گریت و خه‌فه‌تیان بۆ ده‌خۆیت و دۆعای خێریان بۆ ده‌كه‌یت و دڵی كه‌س و كاره‌كه‌یان ده‌ده‌یته‌وه, ئه‌ی باشه بۆچی خه‌فه‌تی خۆت ناخۆیت و خۆت ئاماده ناكه‌یت و پاسپۆرتی ئیمان دهرناكهیت و فیزای به‌هه‌شت لێ ناده‌یت و پاره‌ی عه‌ملی صاڵح ناخه‌یته ته‌نكه‌ی گیرفانت و ناو جانتاكه‌ت و داواناكهیت دۆست و ناسراوه بهڕێزهكانت له ئه‌صحابی یه‌مین و له سابقون ده‌عوه‌ت نامه‌ت بۆ بنێرن و له فڕۆكه‌خانه چاوه‌ڕوانت بن, به‌ڕێزان چه‌ند داواكارییه‌كم هه‌یه له چین و توێژه جیاوازه‌كانی گه‌له‌كه‌م بزانه كامیان به‌ر تۆ ده‌كه‌وێت جێ به جێی بكه: یه‌كه‌م/ لاو و گه‌نجه‌كان باش بزانن جوانی وه‌ك به‌هار وایه زۆر زوو ته‌واو ده‌بێت و گوڵ و گیا و فه‌رشی سه‌وزی ڕاخراو له‌پڕ ده‌بێت به پوش و په‌ڵاش و زه‌رد هه‌ڵ ده‌گه‌ڕێت و با و ئاگر كارێكی پێ ده‌كه‌ن به كه‌س نه‌كرابێت, بۆیه فرسه‌ته له‌م به‌هاری جوانی یه‌تدا ببه به شاب نشا فی عباده الله تا پله‌ی دووهه‌می به ده‌ست بهێنی له خهڵاتكراوانی ژێر سێبه‌ری عه‌رشی ڕه‌حماندا.
دووه‌م/ كاربه‌ده‌ستان ئێوه دووجار به‌رپرسیارن, جارێك له خۆتان وه‌ك هه‌موو مرۆڤێكی ئاسایی و جارێكیش له گه‌ل و هاو وڵاتیان, ئه‌و كورسی ده‌سته‌ڵات و حوكمڕانی یه‌ش تاسه‌ر بۆ كه‌س نامێنێ پێچی مێزه‌ره و دهورێكه هاكا لێیان وه‌رگرتیته‌وه و دایانه ده‌ست كۆمه‌ڵێكی تر, جا مه‌رد و پیاو بن به دادپه‌روه‌ری هه‌وڵ بده‌ن خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ئیمام عادل به‌ده‌ست بهێنن تاله ژێر سێبه‌ری عه‌رشی په‌روه‌ردگاردا پارێزراو و سه‌ربه‌رز ده‌بن.
سێ یه‌م/ ده‌وڵه‌مه‌ند و خوا پێداوه‌كان ئێوه‌ش باش بزانن ماڵ و سامان ئه‌مانه‌ته و پێشینان وتوویانه چڵكی ده‌سته, ماڵ نه‌تان خنكێنێ به حه‌ڵاڵی په‌یدای بكه‌ن و له جێگای خۆیدا خه‌رجی بكه‌ن و به‌هه‌شتی به‌رینی خوای پێ بكڕن تا پله‌ی سێ یه‌م به‌ده‌ست بهێنن له (رجل انفق بیمینه فلم یعلم شماله).
چواره‌م / نوێژ خوێنان و قورئان خوێنان ئێوه‌ش با دڵتان له مزگه‌وت بێت له‌مزگه‌وت هه‌راسان مه‌بن, سروشتی ماسیتان هه‌بێت كه له ئاو ده‌رهێنرا گه‌وره‌ترین ئاواتی ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو ئاوه‌كه(قلبه معلق فی المساجد) هه‌وڵبده‌ن پله‌ی چواره‌می به ده‌ست بهێنن له عاشق بوون به مزگه‌وت, چونكه مزگه‌وت كه‌شتی ڕزگارییه له ده‌ریای بێ بنی ژیان, مزگه‌وت قوتابخانه‌ی پێ گه‌یاندنی مرۆڤی ڕلستگۆ و ده‌ستپاك و خه‌مخۆری گه‌ل و نیشتمان و دادپه‌روه‌ر و ئازادیخواز و چاونه‌ترس و خاوه‌ن هه‌ڵوێست, مرۆڤی مزگه‌وتی په‌یمانی به خوا داوه هه‌موو بونه‌وه‌ر و مرۆڤایه‌تی له ده‌ست و ده‌می ئه‌و بێ وه‌یی و سه‌لامه‌ت بن ( السلام علینا وعلی عبادالله الصالحین) و (السلام علیكم ورحمه الله).
پێنجه‌م/ دۆست و براده‌ران و خۆشه‌ویستانی یه‌كتر با هه‌وێنی خۆشه ویستیتان له‌به‌ر خوابێ و خوانه‌خواسته جیابوونه‌وه و ترازانیشتان ته‌نها له‌به‌ر خوا بێت, ته‌ماح و چاو چنۆكی حه‌یاتان نه‌بات و ملتان نه‌شكێنێ, ته‌ڵه بۆ یه‌كتر مه‌نێنه‌وه چونكه خوا ئاگاداری ئاشكرا و پهنهانتانه, هه‌وڵ بده‌ن ئێوه‌ش شه‌ره‌ف مه‌ندبن به سێبه‌ری عه‌رشی خوای باڵا ده‌ست به صیفه‌تی خۆشه‌ویستی له‌به‌ر خوا (تحابا فی الله اجتمعا علیه وتفرقا علیه).
شه‌شه‌م/ ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوی جنسی وه‌ك بوركان له ده‌رونتانا گینگڵ یه‌تی وریابن نه‌ته‌قێته‌وه چونكه حه‌یای خۆتان و بنه ماڵه‌كه‌تان ده‌ڕوات و سزای دۆزه‌خیش بۆ خۆتان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن, ده‌رچه‌یه‌كی دروست و پاكی بۆ بدۆزنه‌وه كه هاوسه‌رگیری و به باوك و دایك بونتانه له‌سه‌ر سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر و عاداتی جوانی كوردهواری شه‌ره‌ف مه‌ندانه(دعته امراه ژات منصب وجمال فقال انی اخاف الله).
حه‌وته‌م/ ئه‌و كه‌سانه‌ی ناختان پاكه و دڵتان به خواوه جۆشداوه و چێژی گه‌وره‌تان له ته‌نهایی و یه‌كلا بوونه‌وه بۆخوادا ده‌ست ده‌كه‌وێت هه‌وڵبده‌ن سات و كاتێكی گونجاوتان هه‌بێت بۆ موناجات له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی حه‌قیقی كه الله‌یه تا له لوتكه‌ی ئه‌و موناجات و خهڵوهتهدا دڵتان بێته كوڵ و فرمێسكی چاوتان سه‌ربكات به‌سه‌ر ڕوومهتاندا و غه‌سلێكی باشی ده‌ماغ و دڵتان بكات (ژكر الله خالیا ففاچت عیناه) به‌مه‌ش پله‌ی به‌هره‌مه‌ندی و خه‌ڵاتی خۆشه‌ویسته‌كه‌تان ده‌ست ده‌كه‌وێت به حه‌سانه‌وه له ژێر سێبه‌ری عه‌رشی الودودا).
به‌ڕێزان مانگی نور و مانگی صه‌بر و مانگی قورئان ڕووی لێناوین و وا به غار هات هه‌شت نۆ ڕۆژی ماوه,وه‌رنه پێشه‌وه به تۆبه‌كردن و ده‌ست هه‌ڵگرتن له گوناح و بێ ئه‌مری خوا, پێشوازی لێ بكه‌ن بڕیار بده‌ن له‌م مانگه‌دا:
1-ڕۆژووی دڵ و سك پێكه‌وه بگرن تا ببنه خاوه‌نی ڕۆژوویهك كه خوا ده‌رباره‌ی فه‌رموویه‌تی (الا الصوم فانه لی وانا اجزی به).
2- نوێژه‌كانتان با نوێژ بێت ڕۆحی تیا بێت, با بێ گیان و مردوو نه‌بێت ئه‌گینا ناتوانێت ڕێت لێ بگرێت له ده‌ست و ده‌م پیسی و داوێن پیسی, به فه‌رز تێر مه‌خۆن سونه‌ته‌كان و ته‌راویح بكه‌نه په‌رژینی باخی عبادهتهكانتان.
3- قورئان خوێندن و فێربوونی قورئان و زانسته‌كانی قورئان و له‌به‌ركردنی با له‌به‌ر خوا بێت و پابه‌ند ببن به بڕیاره‌كانی قورئانه‌وه.
4-پابه‌ند بوون به ئه‌خلاق و ئاكاره به‌رزه‌كانه‌وه, له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه صه‌بر و خۆگرتن و هه‌ڵنه‌چوون, مامه‌ڵه‌ی حه‌ڵاڵ و هه‌رزانكردنی خۆراك و پێویستی یه‌كانی ڕۆژووه وانه‌كان و یارمه‌تی هه‌ژاران و كه‌م ده‌ست و نه‌خۆش و قه‌رزاره‌كان.
5- دووركه‌وتنه‌وه له ته‌له‌فزوێن و كه‌ناڵه پیس و به‌رنامه ژه‌هراویه‌كان تا ڕۆژووه‌كه‌تان جێ بگرێ و به‌تاڵ نه‌بێته‌وه, هه‌روه‌ها دوور كه‌وتنه‌وه له هاوه‌ڵ و ڕه‌فیقی خراپ و چه‌په‌ڵ كه ده‌یه‌وێ له ڕێگای برایه‌تی و هاوڕێیه‌تی یه وه ملت بشكێنێ و وه‌كی ئه‌ژدیها پێوه‌ت بدات.
6-به‌خشین و ده‌ركردنی زه‌كاتی ماڵتان له‌م مانگه‌دا تا ببنه شه‌ریكی خێری ڕۆژووی هه‌ژاران و كه‌م ده‌ست وقهرزار وجهنگاوهرانی ڕێگای خوای په‌روه‌ردگار.
7-مافی به‌رامبه‌ره‌كانتان بپارێزن, ژن و مناڵ و باوك و دایك و دراوسێ و هاو وڵاتی و ژینگه و گیانله‌به‌ره‌كان , به‌ڵێ خوا له‌م مانگه‌دا عه‌فواتی گشتی ده‌ركردووه و مانگی لێبوردن و به‌خشینه, به‌ڵام دڵنیبن خوا له زه‌ڕه‌یه‌ك له مافی كه‌س لێتان خۆش نابێت تا ماف بۆ خاوه‌ن مافه‌كان نه‌گێڕنه‌وه یا گه‌ردنتان ئازاد نه‌كه‌ن .
1- زمانتان بگرن, چاوتان بگرن, گوێتان بگرن, ئاگاتان له دڵتان بێت, پارێزگاری شه‌رمگه و عه‌وره‌تتان بكه‌ن, خۆتان ڕووت مه‌كه‌نه‌وه به تایبه‌تی ئافره‌تان له دایك و خوشك و كچان و هاوسه‌ران شه‌یتان و سوپاكه‌ی له ڕێگای داماڵینی جل و به‌رگی شه‌رعییه‌وه له‌به‌ر مرۆڤه‌كان شكست به سوپای موسڵمانان ده‌هێنێ, ده‌خیلم حجاب فه‌رمانی خوایه نه‌تان خه‌ڵه‌تێنن به‌وه‌ی بڵێن ئه‌وه كلتوری عه‌ره‌به.
له‌گه‌ڵ ڕێزی
مامۆستا مه‌لا طاهر بامۆكی
جومعه/ 26-4-2019