بینراوه
:
بسم الله الرحمن الرحیم:
شهر رمضان الذي انزل فیه القرا‌ن هدی للناس وبینات من الهدی والفرقان فمن شهد منكم الشهر فلیصمه ومن كان مریضا او علی سفر فعده من ایام اخر یرید الله بكم الیسر ولا یرید بكم العسر ولتكملوا العده ولتكبروا الله علی ما هداكم ولعلكم تشكرون.
مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان, مانگی هاتنه‌خواره‌وه‌ی قورئان و فریشته‌كان, مانگی نوور, مانگی صه‌بر و سه‌ركه‌وتن, مانگی نوێژ, مانگی سه‌رفیتره و زه‌كات و به‌خشین, مانگی عه‌مره وئیعتكاف, مانگی تۆبه و گه‌ڕانه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگار, مانگی پۆشته بوونه‌وه‌ی ئافره‌تان, مانگی گه‌رم و گوڕبوونهوهی بازاڕ, مانگی سفره‌ی ڕازاوه و خواردنه جۆراو جۆره‌كان, مانگی پارشێو و به‌ربانگ, بوكی ڕازاوه‌ی ناو مانگه‌كان, وه‌ك یوسف له ناو دوانزه براكه‌دا هه‌ڵكه‌وت تۆش شه‌ره‌فی هاتنی وه‌حی و بوونه پێغه‌مبه‌ری سه‌رداری مرۆڤایه‌تیت پێ به‌خشرا, ئه‌ی مانگی به‌ره‌كه‌ت و لێ خۆش بوون , تۆ به‌م هه‌موو شان و شه‌وكه‌ته‌وه هاتی و ڕووت لێ ناین بویته میوان میوانێكی ڕۆح سووك و ده‌ست به دیاری و خه‌ڵات, ئه‌ی ئێمه چی و له چ ئاستێكدا؟ ئایا ده‌ممان گۆ ده‌كات و غیره‌تمان هه‌یه بڵێین:
یاخوا به خێر بێیت میوانی ئازیز—یا ڕۆژی به‌هار یا شه‌وی پایز
ئه‌م دووانه هه‌ردووك درێژن: ڕۆژی به‌هار كه ئێستا تۆی تیا بویته ته میوان درێژه بۆ به‌ڕۆژووبوونی زۆرترین كات و شه‌وانی پایزیش هه‌میسان درێژن بۆ ئه‌نجامدانی زۆرترین شه‌و نوێژ, هێشتا خه‌ڵكی خه‌ریكی كڕینی كاڵا و پێوستی ئاماده‌باشین بۆ ڕه‌مه‌زان كه‌چی ئه‌مڕۆ چواری ڕه‌مه‌زانه و ڕاده‌كات و ده‌ڕوات, گه‌لی خۆم و خزمه‌كان, گه‌نج و لاوه هیمه‌ت به‌رزه‌كان, باوكان و دایكانی دونیا دیده و خاوه‌ن ئه‌زموون ده‌سا ڕابن, توێشوو پڕكه‌ن, گوناح قڕكهن, خوا ڕازیكهن, شه‌یتان سڕكهن, دڵێك خۆش كه‌ن, برسی یه‌ك تێركه‌ن, ڕووتێك پۆشته كه‌ن, نه‌خۆشێك تیماركهن, زانینێك فێربن, نه‌زانێك فێركه‌ن, مزگه‌وت ئاوه‌دان وكۆڕی درۆزنان چۆڵكه‌ن, گه‌لی براینه ئه‌م مانگه له ته‌مه‌ن ڕێزی بگرن هه‌ر ده‌ڕوات, خوڵكیشتان سارد بێت هه‌ر ده‌ڕوات, به غه‌فڵه‌ت بیبه‌نه سه‌ر هه‌ر ده‌چێت, به عیبادهت تێپه‌ڕێنن هه‌ر ده‌چێت, به‌ڵام وریابن په‌شیمانی هیچ دادێك نادات, ته‌مه‌ڵی هیچ زامێك خوێ ناكات, ئه‌گه‌ر به خه‌و بوایه ده‌بوو كه‌روێشك له فیل زلتر بوایه, ئه‌گه‌ر به قسه كردن بوایه ده‌بوو توتی پاشای دارستان بوایه, من ناڵێم مه‌خه‌ون و ناشڵێم قسه مه‌كه‌ن , ده‌ڵێم(كلوا واشربوا ولا تسرفوا), فرسه‌تێكه بۆ سڕینه‌وه‌ی تۆماره ڕه‌شه‌كانمان, بوارێكه بۆ په‌ڕینه‌وه له‌م زه‌لكاوی درۆ و ده‌له‌سه وچهواشهكارییه بۆ ساباتی كۆڕی پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و چاكه‌كاران, ئای چه‌ن خۆشه دیواخانی ئه‌و خانانه, ئه‌مه نه‌سیمی ئه‌م به‌یانی یه بوو هه‌ڵی كرد و سه‌ری كرد ولهمنهوه بۆتۆی به‌ڕێز په‌روازی كرد, ده‌سا مه‌ردانه چاكی لێ بكه‌ن به‌لادا و قۆڵی لێ هه‌ڵكه‌ن و جهژنهكهتان با دوو جه‌ژنه بێت.
مامۆستا مه‌لا طاهر بامۆكی
(4-ڕه‌مه‌زانی-1440) – (9-5-2019)
هه‌ڵه‌بجه