بینراوه
:
بەڕاستی شایەنی تێڕامان و بیركردنەوە .... لەگەڵ مامۆستای خۆشەویست ملا موسى حبیب كريم ڕۆژێک لەگەڵ ئەحمەدی کوڕی جەنابی م.موسی پێکەوە بووین، بەسەر هاتێکێ بۆ گێڕامەوە ووتی من لەگەڵ جەنابی مامۆستا لەسەیارەدابووین لە شوێنێک دەڕۆێشتینەوە ،لە ترافیکێک گڵۆپ سوربوو، وەستاین و سەیارە یەکی بووک لە تەنیشتمانەوە وەستان، دیار بوو ئەهلی دین و ئیلتیزام نەبوون، بووك زۆر جلەکانی ناشەرعی بوو بەشێوەیەك کە نیمچە ڕووت بوو، باوکیشم تۆزێک سەیری کردن، پاشان جامەکەی دادایەوە و پیرۆزبایی لێکردن و پێیانی ووت: خوای گەورە لێتان پیرۆزبکات؛ ان شاءاللە خێزانێکی بەختەوەربن و خوا ژیانتان پڕ بکات لە خێر و بەرەکەت و هەتا مابن ناخۆشی نەبینن. ئێمە ڕۆیشتین و دوو ڕۆژ دواتر لە دەرگا درا، ژن و پیاۆێک هاتنە ماڵەوە کوڕێ و کچێکی کەنج بوون، ووتیان زەحمەت نەبێت جەنابی مامۆستا لە ماڵە؟ منیش فەرمووم لێکردن و هاتنە ژوورەوە، دوای سڵاو کردن ووتی مامۆستا دڵنیام بەڕێزت ئێمە ناناسیتەوە ؟ باوکم ووتی بێگومان ناتان ناسم ، یاخوا بەخێربێن، کوڕەکە ووتی دوو ڕۆژ لەمەو پێش ئەو بوك و زاوایە ئێمە بووین لە ترافیکەکە وەستا بوین و، بەڕێزتان پیرۆزباییت لێ کردین، ڕاستی ئێمە دوو گەنجی نامولتەزیم بووین، ئێستە کە ئەبینن خێزانم حیجابی پۆشیوە و هەرودووکمان نوێژ دەکەین، بڕیارمان داوە لەسەر دەستی جەنابتان تەوبە بکەین، ئەو پیرۆزبایی کردنەی جەنابتان بەو شێوە جوانە، زۆر کاریگەر بوو لەسەر دڵمان بۆیە ئێستە سوپاس بۆخوا هەردووکمان گەڕاوێنەتەوە سەر ڕێگەی خواناسی، باوکم سوپاسی خوای کردوو هەندێک ئامۆژگاری جوانی کردن.