بینراوه
:
بسم الله الرحمن الرحیم بۆ به‌ڕێزان: په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێم وسه‌رۆكی حكومه‌ت و لیژنه‌ی باڵای فتوای هه‌رێمی كوردستان: سڵاوی خواتان لێ بێت نزیكه‌ی دوو مانگه هه‌موو جیهان گیرۆده‌ی په‌تای كۆرۆنایه, سه‌ره‌ڕای گیان له ده‌ستدانی هه‌زاران مرۆڤ, هه‌ره‌سی به‌شێكی گه‌وره له ئابوری جیهان, ئیفلیج بوونی بازاڕ, وه‌ستانی پرۆسه‌ی خوێندن و داخستنی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به‌ڕووی نوێژخوێناندا له جومعه و جه‌ماعه‌تدا, داخستنی بازاڕه‌كان وهه‌ناسه سارد كردنی زۆرێك له كرێكار و كاسبكاره‌كان كه به به‌ری ڕه‌نجی ڕۆژانه‌یان ماڵ و منداڵیان به خێودهكرد, سوپاس بۆخوا وپاشان ده‌ستخۆشیم بۆ گشت دام‌و ده‌زگاكانی كوردستان له خواره‌وه بۆسه‌ره‌وه, به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ و زانایانی ئاینی ئیسلامی به‌ڕێز و ئه‌و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنانه‌ی به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه كرد, سوپاسی ئه‌و كه‌سایه‌تی و كۆمپانیا و ڕێكخراوانه‌ی كه ده‌ستی یارمه‌تیان درێژ كرد بۆ خێزانه هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان به سه‌به‌ته‌ی خۆراك یا به پاره, دۆعای پله‌ی شه‌هیدی بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه له‌م ماوه‌یه‌دا كۆچی دواییان كردووه و به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون, دۆعای شیفا ده‌كه‌م بۆ توشبوان و كهرهنیتینه كراوه‌كان, سوپاسی خه‌ڵكی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و خۆگری كوردستان ده‌كه‌م, سوپاسی دایكان و هاوسه‌ره‌كان و خوشكه‌كان و كچه‌كان ده‌كه‌م كه له‌م ماوه‌یه‌دا توانیان هه‌ڵبكه‌ن له‌گه‌ڵ كوڕ و مێرد و برا و باوكه‌كانیان كه زۆرترین ماوه له‌گه‌ڵیان بوون, به‌ڕێزان له‌پاش ئه‌م پێشه‌كی یه داواتان لێ ده‌كه‌م له به‌یانی یه‌وه زۆر به‌رپرسیارانه تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بار و دۆخه‌كه بكه‌ن, مانگی ڕۆژوو مانگی نوور و قورئان خوێندن و ته‌راویح و زیكر و به‌خشین و دۆعاكردن یه‌خه‌ی گرتوین, بڕیارێكی شایسته به‌م مانگه مه‌زنه بده‌ن كه هاوسه‌نگی تیا ڕچاو بكه‌ن له نێوان پاراستنی گیانی هاو وڵاتیان و ئه‌نجامدانی ئه‌ركه ئیمانی یه‌كه‌مان, هیوادارم زۆر به وردی و زۆر به جدی و خه‌مخۆرانه بیر له‌م هاوكێشه‌ی بكه‌نه‌وه, خۆشی بخه‌نه دڵی گه‌له‌كه‌تان, ماڵه‌كان گه‌رم و ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه, من مامۆستا مه‌لا طاهر بامۆكی قه‌ناعه‌تی ته‌واوم هه‌یه به بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا, به‌ڵام نه‌مردن و كه‌می زیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌پاش ڕه‌حمی خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پاك و خاوێنی گه‌لی كورد و پاك خواردن و حه‌ڵاڵ خواردن و زوو خه‌مخواردنی ده‌رده‌كه و پابه‌ند بوونی گه‌لی كورد به ڕێنماییه‌كانه‌وه, جگه له‌م هۆكارانه‌ش میله‌تی ئێمه زۆر نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانی به‌سه‌ردا هاتووه و ده‌رمانی كیمیاوییان له‌سه‌ر تاقی كردوینه‌ته‌وه وبرسێتی و تینوێتی سه‌رما و گه‌رما و زینده به‌چاڵكردن و سوتاندن و هه‌تك كردنی حورمه‌ت كه ئه‌مانه هه‌موو له كۆرۆنا و باوكی كۆرۆناش پیستر و سه‌خت تر بوون, نابێ ڕۆڵی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌ڕێزه‌كانی كوردستان له‌به‌رچاو نه‌گرین كه‌له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌موو هه‌وڵێكیان دا بۆ ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه و چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون, هه‌روه‌ها ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس و هاتو چۆ و پاسه‌وان و و پێش مه‌رگه كه كۆنترۆڵی سنوره‌كان و ده‌روازه‌كان و ناو بازاڕه‌كانیان كرد, دوا قسه‌م بۆ هاو وڵاتیانی خۆشه‌ویسته كه تا ئێستا باشیان هێناوه, له ئه‌مڕۆیش به‌دواوه پابه‌ند ببن به ڕێنماییه‌كانه‌وه و خۆتان بپارێزن له قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌ك كه‌وتن, گرنگی بده‌ن به پاك و خاوێنی و خۆشۆردن و ده‌ست شۆردن و ده‌ست كێش له ده‌ست كردن و ده‌مامك له ده‌م كردن, ئه‌گه‌ر ئێوه پابه‌ند بن و خۆ بپارێزن دڵنیام ده‌زگا به‌ر پرسیاره‌كان ورده ورده ژیان ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه و ده‌رگای مزگه‌وت و قوتابخان و فه‌رمانگه‌كانمان بۆ ده‌كه‌نه‌وه, به ئومێدی گوێڕایه‌ڵی, داواكارم له خوای میهره‌بان ئه‌م په‌تایه‌مان له‌سه‌ر ههڵًبگرێ و لای ببات وصلی الله علی محمد وعلی اله وصحبه اجمعین من هه‌ر ئه‌وه‌نده عه‌قڵم پێی ده‌شكێ, والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته. مامۆستا مه‌لا طاهر بامۆكی جومعه 17-4-2020 هه‌ڵه‌بجه