بینراوه
:
ساڵان هه‌فته‌یه‌ك پێش هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان خۆمان ئاماده ده‌كرد, مزگه‌وت و ماڵ و بازاڕ, زۆرجار به تابلۆی جوان له‌سه‌ر دیوار و شه‌قامه‌كان و مزگه‌وته‌كان پیرۆزبایی و به‌خێرهاتنمان لێ ده‌كرد, خورما و شیرینی و ئاوی سه‌فه‌ری و بڵندگۆی نوێژی ته‌راویح و وتاری عهسرانمان سازده‌كرد و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ئێواره‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان دا پیر و جوان به جارێ به كۆرس ئه‌مان وت: مه‌رحه‌با مه‌رحه‌با یا شه‌هره ڕمهزانه مرحهبا,یاشههره الخیر والبركهتی وهلئیحسانی مه‌رحه‌با, یاشههره ته‌هلیلی وه التسبیحی وتلاوه القرا‌ن مه‌رحه‌با, فتحت فیك ابواب الجنان وغلقت فیك ابواب النیران وسلسلت فیك جنود الشیطان شهر رمضان الذی انزل فیه القرا‌ن هدی للناس وبینات من الهدی والفرقان, اللهم اجعلنا من عتقاء شهر رمضان بحرمه القرا‌ن وبحرمه سیدنا محمد سید الانس والجان,!!!! به‌ڵام ئه‌مساڵ په‌تا و ڤایرۆسی كۆرۆنا و حكومه‌تی بێ زه‌وق به‌رامبه‌ر مزگه‌وت و ڕه‌مه‌زان و ڕاگه‌یاندنی ده‌م هه‌راشی سه‌ر به پاشا وپاپا و پیر و حاخام هه‌موو شتێكی له‌بیر بردینه‌وه, ئه‌وا شه‌ش ڕۆژی ڕه‌مه‌زان ڕۆشت ده‌رگای مزگه‌وته‌كان هه‌ر داخراون, هێشتا ته‌راویح پووره‌ی نه‌داوه, خێر و به‌خشینی خێرخوازانی ڕه‌مه‌زان بۆ مزگه‌وت و ماڵه هه‌ژاره‌كان ده‌می نه‌كێشاوه, كاربهدهستهكانیش به‌ڵێنی درۆینه و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن, موچه وه‌ك ته‌یری عه‌نقا ناوی هه‌یه و ڕه‌نگی نی یه, بازاڕ ئیفلیجه, له‌ولایشه‌وه ته‌پڵی شه‌ڕی شه‌ڕخوازان زوو زوو زرمه‌ی لێ هه‌ڵده‌سێ, وه‌ك بوك و خه‌سوو, وه‌ك ئاگر و پوش, ئه‌م له‌یه‌كتر دابڕاو و له‌ت بوانه به یه‌كه‌وه نایان كرێ و بێ یه‌كیش نایان كرێ، له ژێره‌وه سه‌ریان كردووه‌ته داهاتی ئه‌م به‌هه‌شتی به دۆزه‌خ كراوه‌ی كوردستان حه‌په‌لوشی ده‌كه‌ن و له سه‌ریشه‌وه وه‌ك و ژن و مێردی دان له یه‌ك سپی بووه وه قسه به‌یه‌ك ده‌ڵێن و ناو و ناتۆره به‌یه‌كتردا ده‌ڵێن, هه‌ر لایه مۆری جاشایه‌تی و كلكایه‌تی و خۆفرۆشی به‌وی تردا ده‌نێت وه‌ك خۆی خدری زینه بێت و ئاو لێڵ نه‌كات, زۆرینه‌ی ئه‌م میله‌ت و گه‌له داماوه‌ش یا له‌ترسانا و یا له‌برسانا هه‌ر بژی بژی و سه‌رۆكمان زێڕهیانه و له‌سه‌رێكی بڕاو سهڵاواتێكیان نه‌دا و كۆڵیان نه‌دا جارێ له جاران مسته‌كۆڵه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنیان نه كوتایه ناو ده‌می حیزبی ده‌ست بڕ و ده‌سی ده‌سی به خه‌ڵك كه‌ر, بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یاری مار و په‌یژه كۆتایی پێ بهێنن و ئێمه‌ش وه‌ك نه‌ته‌وه به‌خته‌وه‌ره‌كانی جیهان خێر له سامانی وڵات ببینین و دۆعای خێر بۆ گه‌وره وبه‌رپرسه ژیر و سهلیقهدارهكانمان بكه‌ین ئه‌گه‌ر له دایك بوون و مه‌مله‌كه‌ت وه‌ك شامی شه‌ریفی جاران ئارام و ئاسایش بێت و ئێمه‌ش سرودی خوایه وه‌ته‌ن ئاواكه‌ی بڵێین و ده‌ستی ماندو له‌سه‌ر سكی تێرمان دابنێین و بڵێین سینه‌ی بێ كینه موحه‌مه‌د صه‌ڵاوات, صلی الله علیه وسلم, له كۆتاییدا داواكارم له خوای قادر و قه‌هار پشتی زاڵم و خوێن مژان بشكێنێ و هه‌ر خێرێكی ئه‌م وڵاته‌یان دزیوه خوا بیكاته خۆره و به‌ربێته گیانیان، داواكاریشم خواگیان له‌م ماوه‌یه‌ی كه‌ماوه له ڕه‌مه‌زان گهرمو گوڕی و كۆڕی ته‌راویح و جومعه و قورئان خوێندن و سفره‌ی به‌ربانگی دوور له كۆرۆنا و هه‌رچی ده‌ردی تر هه‌یه گه‌رم ببێته‌وه و جه‌ژنێكی پڕ له خۆشی و شادی و ئیمانی بگێڕین له كاتی ته‌واو بوونی ڕه‌مه‌زاندا به‌بۆنه‌ی سه‌ر كه‌وتن به‌سه‌ر نه‌فس و شه‌یتان دا و به بۆنه‌ی ئه‌نجام دانی پایه‌یه‌كی ئیسلامه‌وه كه ڕۆژووه. له‌گه‌ڵ ڕێز و سڵاو و دۆعای خێرم بۆ هه‌مووتان. مامۆستا مه‌لا طاهر بامۆكی شه‌شی ڕه‌مه‌زانی 1441—29-4-202 ئه‌و مزگه‌وته گه‌وره سپی و جوانه ده‌رگاكه‌ی قوفڵی لێدراوه. ئه‌ویشیان ڕه‌ش پۆشه.